Get Mystery Box with random crypto!

کە دێیت بۆ ئــەگـــرە وەبیری خۆت بهێنەوە کە بە دەم بانگەوازی ع | ئیسلاح

کە دێیت بۆ ئــەگـــرە
وەبیری خۆت بهێنەوە کە بە دەم بانگەوازی عیشقەوە هاتویت...
هاتویت تا لەگەڵ مەعشوقدا ڕازی دڵی خۆت بکەیتەوە....
باش بیناسە...
یاساکانی بە گەورە بزانەو ڕێزیان لێ بگرە...
لەگرە یاسایتر ناخوێنێت...
ئەگرە جێگەی حەوانەوەی ڕۆح و جەستەیە
لەگرە ئەستێرەیێک دەردێت و ڕووناکیەکەی دە ساڵیتر دەبینرێت و دەگاتە سەر سەری مرۆڤەکان و ناخیان دەهەژێنێت...
ئەگرە مـزگـەوتە جێگای:
ئاشتیە
دەنگی خۆشە
ئارام بەخشە
سەرزەمینی عیشق و سەداقەت و ڕاستیە

کە دێیت بۆ ئەگرە
وەبیری خۆت بهێنەوە کە وەڵامی بانگەوازی عیشقت داوەتەوە...

#موحەممەد_ئیزەدی
هەینی ١٤٠١/٤/٣١ی هەتاوی

@islahweb_k