Get Mystery Box with random crypto!

ھەمیشە ھەوڵبدە لە دونیادا ژمارەیەکی کاریگەر بیت. بەو واتایە نا | ئیسلاح

ھەمیشە ھەوڵبدە لە دونیادا ژمارەیەکی کاریگەر بیت. بەو واتایە نا کە ھەوڵی بەناوبانگ بوون و پێگە بدەی، نەخێر؛ بەڵکوو بوون بە ژمارە بەو واتایەی کە بە نەبوونت بۆشاییەک دروست بکەیت و خەڵکی ھەست بکەن کە پێویستیان بە تۆ ھەیە. ئاخر خۆی لە دونیادا، خەڵکانێک ھەن، بوون و نەبوونیان وەکوو یەکە. ھەندێکی دیکەش ھەن بوونیان مایەی زەرەر و زیانە بۆ ھەموو شتێک. جۆری کۆتایش ئەوانەن کە بوونیان مایەی سوود و قازانجە بۆ ھەموو شتێک. لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری خودا ﷺ ئاماژە بۆ ئەم واتایە دەکات و دەفەرموێت: (أنَّ رَسولَ اللَّهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم مُرَّ عليه بجِنَازَةٍ، فَقالَ: مُسْتَرِيحٌ ومُسْتَرَاحٌ منه. قالوا: يا رَسولَ اللَّهِ، ما المُسْتَرِيحُ والمُسْتَرَاحُ منه؟ قالَ: العَبْدُ المُؤْمِنُ يَسْتَرِيحُ مِن نَصَبِ الدُّنْيَا وأَذَاهَا إلى رَحْمَةِ اللَّهِ، والعَبْدُ الفَاجِرُ يَسْتَرِيحُ منه العِبَادُ والبِلَادُ، والشَّجَرُ والدَّوَابُّ.) واتا ڕۆژێکیان تەرمێک بە لای پێغەمبەری خودادا ﷺ تێپەڕی، ئەویش فەرمووی: حەساوە و ئەوەی لێی دەحەسێنەوە. وترا: ئەی ڕەسولی خودا ﷺ حەساوە و ئەوەی لێی دەحەسێنەوە چییە؟ ئەویش فەرمووی ﷺ : بەندەی باوەڕدار لە پلە و پایەی دونیا و ئازارەکانی دەحەسێتەوە بە چوونی بۆ ژێر بەزەیی و میھرەبانی خودا. بەڵام بەندەی تاوانبار، بەندەکان و وڵات و دار و زیندەوەرانیش بە ڕۆشتنی دەحەسێنەوە.

"کەواتە ھەوڵبدە لەوانە بیت کە دونیات جێھێشت بحەسێیتەوە لەبەر ئەو کاریگەریی و سوودەی کە ھەتبووە لە دونیادا، نەک لەوانە بیت کە ھەموو شت بە ڕۆشتنی دەحەسێنەوە."

#ئەحمەد_سەید

http://t.me/islahweb_k