Get Mystery Box with random crypto!

ساڵی نوێی کۆچی ١۴۴۴ به‌ خێر بێت ئەگەر هیجرەت بریتی بوو لەمەکک | ئیسلاح

ساڵی نوێی کۆچی ١۴۴۴ به‌ خێر بێت

ئەگەر هیجرەت بریتی بوو لەمەککەوە بۆ مەدینە، ئەگەر لەدەرەوە مەککە هەیە ئەوا لە ناو تۆشدا نەفس هەیە، ئەگەر له‌مەککەدا فێل و تەڵەکە هەیە ئەوا لەناو مرۆڤیشدا عەقڵی ئیستدلال هەیه ئەو عەقلەی هەمیشە فێڵت بۆ دەدۆزیتەوە، تاکتیکت بۆ دروست دەکات فێڵ و تەڵەکەت بۆ دروست ده‌کات کە چۆن تێری کەیت، کەواتە ئێمە لەناخماندا مەککەمان هەیە و مەدینەشمان هەیە.
لە نەفسی ئێمەدا سێ شتی سەرەکی هەیە:
نفس مەککەیە، عقل مەدینەیە، ئینجا ڕۆحیش هەیە...
ڕۆح لامەکانە، هەموو مەکانەکان دەگرێتە خۆی، دەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێ و هاوەڵانی لەمەککەوە هیجرەتیان کرد بۆ مەدینە واتە لە نەفسەوە بۆ عەقڵ، لەعەقڵەوە بۆ ڕۆح، کەواتە هەموومان پێویستمان بەهیجرەتە... چونکە هیجرەت تەنها یادکردنەوەیەک نیەو به‌س پێویستمان بەوەیە ناخمان نوێ بکەینەوە...

مامۆستا
#تەحسین_حەمە_غەریب

(اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ مُحَمِّد)

www.islahweb.org/ku

@islahweb_k