Get Mystery Box with random crypto!

💡ژنانی ڕووناکبیر

لوگوی کانال تلگرام jinanirunakbir — 💡ژنانی ڕووناکبیر ژ
لوگوی کانال تلگرام jinanirunakbir — 💡ژنانی ڕووناکبیر
آدرس کانال: @jinanirunakbir
دسته بندی ها: حیوانات , اتومبیل
زبان: فارسی
مشترکین: 7
توضیحات از کانال

ژنانی ڕووناکبیر دەلاقەیەک ڕوو بە ڕووناکی

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

2

1 stars

0


آخرین پیام ها

2022-03-08 22:42:18 ژنانی ڕووناکبیر pinned an audio file
19:42
باز کردن / نظر دهید
2022-03-08 19:19:41 ژنی ئازاد کێیە؟

تاکو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لیخنە!

ئایا لەسەردەمی ئێستادا ئازادی ژن هەمان ئازادیە کە مامۆستا هێمن باسی دەکرد؟

#ژنانی_ڕووناکبیر

@JinaniRunakbir
782 viewsedited  16:19
باز کردن / نظر دهید
2022-03-07 18:54:19 " مێژووی ۸ی ماڕچ و دەستکەوتەکانی"

مووزیکی پشت زەمینە ، گۆرانییەکی ژنە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکایی، نینا سیمۆن
Ain't got No / Nina simon

@JinaniRunakbir
892 views15:54
باز کردن / نظر دهید
2022-03-07 18:54:01
"مێژووی ۸ی ماڕچ و دەستکەوتەکانی"

خوێندنەوە و ئامادەکار: @JinaniRunakbir

Mûzîk: Nina Simon | Ain't got No

#8March #8êAdarê

مۆنتاژ و بڵاوکردنەوەی: @rawezhism
805 views15:54
باز کردن / نظر دهید
2022-03-04 20:45:50 بەختم گرێدراوە، نێوچاوانم نایهێنێ!

هێندێک لە کچان جارجار کە پێکەوە دادەنیشن و باس لە چۆنییەتی ژیانیان بۆ یەکدی دەکەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە تەنیایی ڕستەگەلی لەم شێوەیە بەکار دەبەن: "چی بکەین بازاڕ خراپە، کەس موشتەری نییە!" یان "نێوچاوانمان نایهێنی، بەختمان گرێدراوە!" و بەم شێوەیە نائاگایانە سوکایەتی بە زایەندیی خۆیان دەکەن.
بەڵام مەگەر کچ فرۆشییە کە هەرکەس پێیخۆش بوو بێت و بێتە کڕیاری؟ جا ئەگەر کچ خۆی وەک کاڵایەک چاو لێبکات ئیدی بۆ لۆمەی پیاو و کۆمەڵگە دەکا؟
دیارە ڕیشەی ئەو بیرۆکانە دەگەڕێتەوە سەر کلتووری کۆمەڵگاکەمان کە لە منداڵییەوە لە گوێی کچانی دەخوێنن کە کچی بەختەوەر زوو مێرد دەکا و کچی بەدبەختیش بەتەنیا دەمێنێتەوە و کەس نایهەوێ، دەترشێ! و وای دێننە پێش چاو کە کچی تەنیا کچێکی بەدبەختە!
بەڵێ، کچ کە تەمەنی بچێتە سەرێ، شانسی بۆ بەدنیا هێنانی منداڵ کەم دەبێتەوە و ناتوانێ بەرەیەک بۆ پیاو دروست بکات، ژن ئامێرێکە بۆ بەدنیا هێنانی منداڵ بۆ پیاو، واتا منداڵەکەش بۆ پیاوە و بە منداڵی ژن ناناسرێ!
مامەڵەی کۆمەڵگا لەگەڵ ژن و پیاو تەواو لێک جیاوازە، پیاو ژن دێنێ، پیاو بکەرە! ئەوە کە ژن دەێنێتە ماڵی خۆی، پیاو خەرج دەکا لە ژنێک بۆ ئەوەی ماڵی بۆ ڕاگرێ، نیازە جنسیەکانی پێ بەسەربەرێ و منداڵی بۆ پەروەردە بکا.
بەڵام کچ دەبێ شوو بکا، دەبێ بچێتە ماڵی مێرد!
هیچکات نابیستین بڵێن کوڕەکەمان یان کچەکەمان ژیانی هاوبەشی پێکدێنێ، چون ئێستاش پیاو بە خاوەنی ژن دەبیندرێت و ژن بە بوونی مێردەکەیەوە تاریف دەکردرێ، واتا ئەو ژیانە هاوبەشییە بەستراوەتەوە بە پیاو.
بەڵام هەمووی ئەو قسانە بۆ کاتێک بوون کە کچان نائاگا و کۆیلە بوون و نەیاندەتوانی بە دوای تواناییەکانیاندا بڕۆن و تەنیا ڕۆڵی ئامێرێکیان دەبینی بۆ زاوزێ و دەبا خۆیان بە پیاوێک هەڵواسن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکات!
بەڵام ئێستا کاتی ژن هێنان و بەشوودران تەواو بووە و کاتی ئەوەیە ژن و پیاو پێکەوە #ژیانی_هاوبەشی پێکبێنن!
و ژیانی هاوبەشییش دەبێ ئاگایانە بێت و لەگەڵ کەسی خۆی نەک بۆ هەڵاتن لە قسەی خەڵک و تەنیا بۆ بەسەربردنی مەیلی جنسیی و لەڕووی ئیجباری دیکە!
کاتێک ژن ڕێز لە بوونی خۆی بگرێ، کۆمەڵگەش ڕێزی لێ دەگرێ و وەک خۆی، وەک مرۆڤێک باسی لێدەکات، نەک کەسێک کە بە پیاوێکەوە دەناسرێ!
 هەر وەک #فرووغ ژنە شاعیری فارس دەڵێ، بەختەوەری قەت ڕوونادات مەگەر ئەوەی ڕوحت ڕازی بێت!
بگەڕێن بزانن ڕوحی ئێوەش چی دەوێت؟
ئەگەر بەدوای تواناییەکان و خواستی ڕوحتاندا بڕۆن ئەوە شەریک و خۆشەویستی ڕاستەقینەی ژیانیشتان دەبیننەوە، بەڵام ئەگە لە چاوەڕوانی کەسێکی باشدا پشت لە خواست و تواناییەکانتان بکەن بێگومان بەختەوەریش لەدەست دەدەن و ئەو کەسەش نادۆزنەوە.
پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی دەبێ ببێتە بەشێک لە ژیان و کۆمەک بکا بە خواستی ڕوح نەک ئەوەی خۆی ببێتە ڕوح و ئامانجی ژیان.
ئاگاتان ڵێبێ کە چتان لە ژیان دەوێ و چی بە زمان دێنن.
سروە
@JinaniRunakbir
906 viewsedited  17:45
باز کردن / نظر دهید
2022-03-04 18:44:35 خۆشەویستان "ماڵی ئەمنیی مێهری شەمس ئافەرید" تەنیا ماڵی ئەمنیی پارێزگای ورمێیە، بە بەڕێوبەرایەتی دکتور "فاتیما باباخانی" و بەبێ جیاوازیی هاریکاری دەداتە ژنانی تورک و کوردی قوربانی توندوتیژی لەم پارێزگایە.
لاپەڕەی ئینستاگرامی☟
خانەی امن مهر شمس آفرید
@mehre_shams_afarid
710 viewsedited  15:44
باز کردن / نظر دهید
2022-02-28 12:33:01
ماڵی ئەمنی "شەمس ئافەرید" لە ورمێ بۆ هاوکاری و پێڕاگەیشتن بەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی بوونەتەوە پێکهاتووە.
لە هەر شارێکی پارێزگای ورمێ نیشتەجێن و توشی توندوتیژیی خێزانی بوونەتەوە دەتوانن ڕاوێژ و هاریکاریی پێویست لە "بنکەی مێهری شەمس ئافەرید " وەربگرن، بەو مەرجەی لەسەرەتادا پەیوەندیتان بە ۱۲۳ یان ۱۱۰ گرتبێ تا ڕادەستی بنکەکەتان بکات.



"موسسه مهرشمس آفرید"
جایی برای حمایت از زنان خشونت دیده، توان افزایی و ارتقا کیفیت زندگی زنان و دختران

با ما همراه باشید برای بازگشت به تحصیل دختران و کارآفرینی برای زنان


با ما از طریق دفتر و مرکز حمایتی در ارتباط باشید:
۰۴۴-۳۲۳۴۶۰۵۰

@mehreshamsafarid :کاناڵەکەیان

وێنەکە: شوێن دەستی هەمووی ئەو ژن و کچانەی لەڕێگەی ئەم بنەکەیەوە لەدەست توندوتیژی ڕزگارکراون.
180 views09:33
باز کردن / نظر دهید
2022-02-21 12:15:50 امروز روز جهانی زبان مادریست برای مردمانی کە بە زبان مادری مینویسند و میخوانند چنان روز با اهمیتی بەحساب نمی آید چون تهدیدی برایشان وجود ندارد اما برای همەی مردمانی کە بە خاطر زبانشان از قدرت راندە شدە، تحقیر شدە و بالاجبار مجبور بە فراگیری و زندگی با زبانی غیر از زبان مادریشان شدەاند روز مهمی است چون غیر از طرد شدن از جانب قدرت، نادیدە گرفتە شدن و تحقیر بەخاطر دیگری بودن و لهجە داشتن و ... ، ترس از بین رفتن زبان و هویتشان نیز وجود دارد و این روز بهانەای است تا صدا و زبان بریدەشدەشان شنیدە شود!

اولین تعریف یونسکو از سواد، توانایی خواندن و نوشتن بە زبان مادریست کە متاسفانە در ایران باوجودی کە در قوانین نوشتە شدە میبایست چنین امکانی برای همەی غیرفارس زبانان میبود پشت گوش انداختە شدە!

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز و بەهیوای ڕۆژێک کە هیچ مرۆڤێک بەهۆی زمان و باوەڕ و زایەند و نژاد غەدری لێ‌نەکردرێت

@JinaniRunakbir
220 viewsedited  09:15
باز کردن / نظر دهید
2022-02-15 21:12:43
کاتێک بۆ درێژەدان بە کاری سینەما لەگەڵ دایکم چوومە ڕۆم تەمەنم شازدەساڵی تەواو نەبوو، لەکاتی تێستی ڕۆڵبینین وێنەهەڵگرەکان تەماشایەکی ڕوخسارمیان کرد و سەرێکیان لێ ڕاوەشاندم ئینجا نەسحەتیان کردم: "ئەگەر دەتهەوێ بێیە ناو سینەما دەستێک بەو لووتەتدا بێنە زۆر درێژە و دم و فڵچیشت زۆر زل و نالەبارە."
من تەمەنم ئەوەندە کەم بوو کە بە قسەکانیان تێکچووم بەڵام ئەوەندیش باڵغ بووم کە دەمزانی هیچکات دەست لە جۆری هەڵکەوتنی ئازای ڕوخسارم نادەم.
کاتێک ڕوخساری خۆم ئەوجوورەی هەیە قبوڵ کرد، ڕوخسارم لەچاوی دیترانیشەوە جوان بوو.
من هیچ شتێکم نەگۆڕیبوو و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵسوکەوتەکان لەگەڵم گۆڕابوو! درۆدەکەم من شتێکم گۆڕی، بیروبۆچوونم گۆڕی و ئینجا چاوەکانم جۆرێکی نوێ لە متمانەبەخۆییان هەڵدەگەڕاندەوە. ئەو متمانەبەخۆبوونە یەکەم بنەمای کاری من بوو، دایکم ئێمەی فێرکردبوو بەهێز بین، غروورمان هەبێ و لەئاست ویشکەڕۆیی ڕاوەستین و کەسایەتییەک دروست بکەین کە پەیوەندیی بە ڕاو بۆچوونی دیتران نەبێ بەڵکوو پەیوەندیی بە شەڕافەت، ئامانج و گەورەیی نەفسمانەوە بێ و ئەوەش کارێکی ئاسان نەبوو! و وردە وردە ئەم ئامۆژگاریانە لەمندا ڕیشەی داکوتاند.


سۆفیا لۆڕێن
402 viewsedited  18:12
باز کردن / نظر دهید
2022-02-13 12:57:13 بە بهانەی سالروز مرگ #فروغ_فرخزاد

"آرزوی من آزادی زنان ایران و تساوی حقوق آن‌ها با مردان است! من به رنج‌هایی که خواهرانم در این مملکت در اثر بی عدالتی مردان می‌برند، کاملاً واقف هستم و نیمی از هنرم را برای تجسم دردها و آلام آن‌ها به کار می‌برم. آرزوی من ایجاد یک محیط مساعد برای فعالیت‌های علمی هنری و اجتماعی زنان است."

فروغ تابو شکن بود و محتوی شعرها و بی‌باکیش از به زبان ‌آوردن احساسات و امیال زنانه همواره با انتقاد از سوی جامعه همراه بوده است. به همین دلیل بسیاری فروغ را تنها بەعنوان شاعر زنان میشناسند اما دغدغەهای فروغ در اشعارش تنها بە فرودستی زنان محدود نمیشود و فروغ را می توان شاعری جامعه گرا، انسان گرا و از سر تا پا انقلابی محسوب کرد.
به اعتقاد او همه چیز درست می‌شود، به شرط آنکه برخیزیم و افقی حرکت کنیم.

شعر "دلم برای باغچه میسوزد" نمونەای از اشعار انقلابی و جامعه‌شناختی فروغ؛
باغچه و حیاط: نماد #جامعه و گلها و ماهیها نماد #روشنفکران

کسی به فکر گلها نیست
کسی به فکر ماهیها نیست
کسی نمیخواهد باور کند
که باغچه دارد میمیرد
که قلب باغچه در زیر آفتاب ورم کرده‌ است
که ذهن باغچه دارد آرام آرام از خاطرات سبز تهی میشود.
و حس باغچه انگار
چیزی مجرّدست که در انزوای باغچه پوسیده ست.
حیاط خانۀ ما تنهاست
حیاط خانۀ ما
در انتظار بارش یک ابر ناشناس
خمیازه می کشد
و حوضِ خانۀ ما خالی است.
ستاره های کوچک بی تجربه
از ارتفاع درختان به خاک می افتند
و از میان پنجره های پریده رنگ خانۀ ماهی ها
شبها صدای سرفه می آید.
حیاط خانۀ ما تنهاست.
...
...
حیاط خانه ما گیج است
و من از زمانی که قلب خود را گم کرده است میترسم
من از تصور بیهودگی این همه دست
و از تجسم بیگانگی این همه صورت میترسم
من مثل دانش آموزی که
درس هندسه‌اش را
دیوانه وار دوست میدارد تنها هستم
و فکر میکنم که باغچه را میشود به بیمارستان برد
من فکر میکنم...
من فکر میکنم...
@JinaniRunakbir
413 viewsedited  09:57
باز کردن / نظر دهید