Get Mystery Box with random crypto!

ژنانی پێشەنگ

لوگوی کانال تلگرام jnanipesheng — ژنانی پێشەنگ ژ
لوگوی کانال تلگرام jnanipesheng — ژنانی پێشەنگ
آدرس کانال: @jnanipesheng
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 1.97K
توضیحات از کانال

یەکەمین ماڵپەڕی تایبەت بە زانیاری گشتی بۆ خزمەت بە خاتوونەکانی کوردەواری
ئایدی کاناڵ
@jnanipesheng
پێوەندی
@pewandijinanipesheng
@Principal_jnanipesheng
نیشانی پەیجی ئینستاگرامی ژنانی پێشەنگ
https://www.instagram.com/p/ClGPf5poyh2/?igshid=NDk5N2NlZjQ=

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها

2022-09-01 19:25:06 #ژنێک_بەسەر_منارەوە
#شێرزاد_حەسەن

@jnanipesheng
127 views16:25
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 16:42:06 ‌ #وانەی_ژیان

سایکۆلۆژی زەرد دەڵێت: ژنان پەیوەندی دروست دەکەن، بۆیە دەبێت فێر بێت چۆن پیاو ڕابگرێت...
زانستی دەروونناسی دەڵێت: پەیوەندی پێویستی بە هەوڵ و پێگەیشتنی سۆزداری(بلوغ عاطفی) و خۆشەویستی هەردوولا هەیە، بۆیە هەڵبژاردەیەکی دروست بکە!

سایکۆلۆژی زەرد دەڵێت: پێویستە مرۆڤ لە توڕەییدا بناسرێتەوە!
زانستی دەروونی دەڵێت: پێویستە مرۆڤ لە ڕۆژە باش و خراپەکانیدا بناسرێتەوە، کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەیی کارامەییەکە(مهارت) دەبێت مرۆڤ فێری بێت...


دەروونناسی زەرد دەڵێت: ئەگەر لە ژیانتدا دڵخۆش نیت، لێگەڕێ با بڕوات!
زانستی دەروونناسی دەڵێت: پێش ئەوەی واز لە ژیانت بهێنیت، هەوڵبدە ڕۆڵ و بەشداریی خۆت لە کێشەکاندا ببینیت و دواتر هەوڵبدە چارەسەرێکی گونجاو بدۆزیتەوە.و ئەگەر لە کۆتاییدا هەموو ڕێگاکانت تاقیکردۆتەوە و هیچ کارێکی نەکرد، ئەوە وازلێهێنان فێر بە ...


سایکۆلۆژی زەرد دەڵێت: بۆ ئەوەی ژنێکی سەرنجڕاکێش بیت، پێویستە کۆمەڵێک یاسا و بنەما فێر بیت...
زانستی دەروونناسی دەڵێت: هەموو کەسێک بەشی خۆی سرنجڕاکێشە، بۆیە تەنها پێویستە خۆت عیزەتی نەفست بەرز بکەیتەوە و خۆت بیت. و هەوڵ مەدە ڕەزامەندی هەمووان بەدەست بهێنیت، قبوڵ بکە کە ناتوانی خۆشەویستی هەمووکەس بیت!


سایكۆلۆژی زەرد دەڵێت: سیاسەتی ژنانەت هەبێت و هەندێک جار بیكە بە لۆكاڵی(کم محلی) تا لایەنەكەت هێزی تۆ بزانێت!
زانستی دەروونناسی دەڵێت: هەوڵبدە دەگەڵ هاوژینەکەت وەک هاوڕێی بیت، هەڵبەت لەبیرت نەچێت کە دەبێت هاوسەنگیت هەبێت لە خۆشەویستی و خەمخۆریدا!

@jnanipesheng
225 views13:42
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 15:02:21 ‌ #شین

لە لایان: ئەسرا_بورهانی

"بەردی لازۆرد" کە بەردێکی کانزاییە، بۆ ماوەی سێ هەزار ساڵ لە وڵاتی ئەفغانستان دەرهێنراوە و بۆ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕەوانەیان کردووە، لەم بەردە ڕەنگی شین دەرهێنراوە و خشڵ و بابەتی جوانکاریی لێدروستکراوە.
بەهۆی ئەوەی هاوردەکردنی لازۆرد لە ئەفغانستانەوە بۆ میسڕ کارێکی قورس و گران بووە، بۆیە میسڕییە کۆنەکان هەوڵیاندا خۆیان بۆیەی شین دروست بکەن، لە ڕێگای تێکەڵکردنی مس، لیمۆ، سلیکا و چەند کانزایەکی تر، پاشان گەرمکردنیان تا 900 پلەی سەدی، ڕەنگی شینیان بەرهەمهێنا و بووە یەکەم ڕەنگی شینی دەستکرد لە مێژوودا، ناویان لێنا "ڕەنگی شینی میسڕی".
ئەم ڕەنگەیان بەکارهێنا بۆ بۆیەکردنی پۆشاک، وێنەکێشان، خشڵ و جوانکارییەکانی خۆیان، بۆ جوانکاری برۆکان بەکارهێنراوە هەروەها ماسکیان لێدروستکردووە.
هەروەها بۆ بۆیەکردنی ئەو قوماشەی کە لە مۆمیاكان دەپێچران ڕەنگی شین بەکارهاتووە، ئەوان باوەڕیان وابوو کە شین مردووەکانیان لە خراپە بەدوور دەگرێت و پارێزگارییان لێدەکات.
لە میسڕی کۆن و وڵاتی دۆڵی دوو ڕووبار نزیکەی 2500 ساڵ پێش ئێستا، بیرۆکەی چاوەزار بە ڕەنگی شین دروست بوو، بەپێی بیروباوەڕیان ڕەنگی شینیان تەرخان کردبوو بە خوداوەندەکانیان و پێیان وابوو ئەو ڕەنگە لە خراپە بە دووریان دەگرێت و پارێزگارییان لێدەکات، بۆیە وەکوو ملوانکە بەردی گرانبەهای ڕەنگ شینیان لە مل دەکرد.
تاکوو ئێستا دانیشتوانی دەریای سپی ناوەڕاست و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باوەڕیان بە چاوەزاری ڕەنگ شین هەیە و وەکوو بەردێکی پیرۆز بەکاریدەهێنن. 

واتا و هێماکانی ڕەنگی شین لەڕووی دەروونناسییەوە

ـ ڕەنگی شینی کاڵ پەیوەستە بە خووی داهێنان لە کەسەکاندا بیری داهێنەرانە لەکەسەکان زیاد دەکات، هەروەها ڕەنگی شینی تۆخ پەیوەستە بە ژیری و زیرەکی
ـ ڕەنگی شین ئارامی و ئاسوودەیی و هەستی هێز و ئازایەتی دەبەخشێت.
ـ بە پێچەوانەی ڕەنگی سوور، ئەم ڕەنگە ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە، خێرایی ترپەکانی دڵ هێواش دەکاتەوە، چونکە ڕەنگێکی ئارامکەرەوەیە.
ـ لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە زۆرینەی ئەو کەسانەی کە ڕەنگی شینیان لەلا پەسەندە خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و دەروون ئارامن، خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ ژیان هەیە، کەسێکن تا ڕادەیەکی باش ئاستی متمانە بەخۆبوونیان بەرزە. 

ڕەنگی شین لە سروشتدا

ـ ڕەنگی شین ڕەنگی ڕووبار و دەریا و ئاسمانە، کاتێک ڕووناکی لەگەڵ زەوی کارلێک دەکات، بەهۆی خۆرەوە چەند ڕەنگێک لە ڕووناکییەکە دروست دەبێت پێیدەوترێت شەبەنگ، ڕووناکی ئەو شەبەنگە بە چەندین ئاڕاستەدا بڵاودەبێتەوە، ئاسمان ڕووبار و زەریاکان بە ڕەنگی شین دەردەکەون چونکە ڕەنگی شین زیاتر لە ڕەنگەکانی تر بڵاودەبێتەوە بەهۆی ئەوەی شەپۆلەکانی تا ڕادەیەک بچووک و کورتن بۆیە چانسی زیاتریان هەیە تاکوو بە هەموو شوێنێکدا بڵاوببنەوە. 

ڕەنگی شین لە ڕووەک و ئاژەڵاندا 

- زۆرێک لەو ڕووەک و ئاژەڵانەی کە ڕەنگیان شینە ژەهراویین و زیانیان هەیە.
ـ ڕووەکی کاکتۆسی شین (ئەم ڕووەکە لە کێڵگەکانی وڵاتی مەکسیک دەڕوێت، بۆ دروسکردنی خواردنەوەی تەکێلای کحولی بەکاردەهێرێت).
ـ گوڵی شینی Scilla 
ـ  میوەی تووی شین 
ـ نەهەنگی شین
ـ بۆقی شینی ژەهراوی، ئەم ئاژەڵە لە ئەمریکای باشوور زۆر بڵاوە.
ـ جاڵجاڵۆکەی شینی ژەهراوی. 

بەکارهێنانەکانی ڕەنگی شین 

ـ ڕەنگی شین هێمایە بۆ باوەڕبەخۆبوون و متمانەپێکردن، بۆیە زۆرێک لە دامەزراوە داراییە جیهانییەکان پلەکانی ڕەنگی شینیان لە لۆگۆکانیان بەکارهێناوە، نموونەی "بانکی نەتەوە یەکگرتووەکان"، "بانکی ئەمریکا" و "بانکی چیک".

#درێژەی_هەیە

@jnanipesheng
159 views12:02
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 12:18:43
#بەشێک_لە_کتێب

لەکاتێکدا کە ڕۆژمان تێپەڕدەکەین، پێویستە ناوبەناو بوەستین و بیر لەو ڕاستییە بکەینەوە کە بۆ هەمیشە زیندوو نابین، هەر بۆیە ڕەنگە ئەمڕۆ دوا ڕۆژمان بێت.

ئەم جۆرە بیرکردنەوە لەبری ئەوەی بەرەو چێژوەرگرتنمان ببات، پاڵمان پێدەنێت کە دەرفەتی ژیان بەرز بنرخێنین و شاد بین کە زیندووین و دەتوانین ئەمڕۆمان پڕ بکەین لە چالاکی. ئەمەش وامان لێدەکات خۆمان لە بەفیڕۆدانی ڕۆژەکانمان بەدوور بگرین.

بە واتایەکی تر، کاتێک ئامۆژگاریمان دەکەن کە هەموو ڕۆژێک وەک ئەوەی دوا ڕۆژ بێت بژین، ئامانجیان گۆڕینی چالاکییەکانی ڕۆژانەمان نییە، بەڵکوو گۆڕینی باری دەروونیمانە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەدا.

بەو مانایە نییە کە ئەوان دەیانەوێت ڕێگریمان لێ بکەن لە بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ سبەینێ، بەڵکوو دەیانەوێت قەدری ئەمڕۆ بزانین وەک چۆن بیر لە سبەی دەکەینەوە و پلانی بۆ دادەنێین.


#ویلیام_ئێروین
#فەلسەفەیەک_بۆ_ژیان


@jnanipesheng
167 viewsedited  09:18
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 07:29:06
منداڵان چۆن خراپ بار دێن؟

کاتێک دایک و باوک بە ئەنقەست یان بێ مەبەست دەقیژێنن بەسەر ئەو منداڵانەی کە کارێکی خراپ دەکەن، منداڵان فێری "قیژەکردن" دەبن.

کاتێک منداڵان فێر دەبن کە بە قیژاندن ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی دەهێنن، بەردەوام دەبن لەو کارە.

کاتێک دایک و باوک بە زۆری شتێکی لێ دەستێنن، منداڵەکە فێری "زۆرداری" دەبێت.

هەندێک لە دایک و باوکەکان بە منداڵێکی بێ ئیشتیا لە خواردن دەڵێن: "ئەگەر نەخۆیت، دەیدەین بە فڵان کەس!"، بەم شێوەیە منداڵەکە فێری "لەچەری و قڕنیسی" دەبێت.

کاتێک دایک و باوک "بەڵێنی بە درۆ" بە منداڵان دەدەن بۆ ئاسوودەیی کورتخایەنی خۆیان، منداڵەکە فێری "درۆ" دەبێت.

کاتێک دایک و باوکێک بۆ دڵنەوایی منداڵێکی ئازاردراو شەقێک لە دیوارێک یان جێگایەک دەدات و دەڵێت "لێمدا، واز لە گریان بێنن" منداڵەکە فێری "تۆڵەکردنەوە"دەبێت.

@jnanipesheng
202 views04:29
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 06:30:22
#وزەی_ئەرینی

مرۆڤەکان دەترسن لە بەدواداچوونی گرنگترین خەونەکانیان، چونکە هەست دەکەن شایانی ئەو خەونانە نین و ناتوانن بەدی بهێنن، لە کاتێکدا تاکە بەربەستی راستەقینە ترسی خۆیانە.
بێ ترس بەرەوپێش بچوو، دڵنیا بە سەرکەوتوویت.

@jnanipesheng
178 views03:30
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 05:32:11 @jnanipesheng
173 views02:32
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 05:30:47
#ڕۆژ_باش_نیشتمان

ئەمڕۆ پێنجشەممە



١٠ی خەرمانانی ۲۷۲۲ی کوردی
١٠ی شەهریوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی
١ی سێپتامبری ۲۰۲۲ی زایینی
٦ی سەفەری ۱٤٤۳ی مانگی






ئایدی کاناڵ
@jnanipesheng


پێوەندی:
@galla_rezan
@Principal_jnanipesheng

ئاڵوگۆڕ:
@tishkipenus



نیشانی پەیجی ئینستاگرامی"ژنانی پێشەنگ"

https://www.instagram.com/tv/B_J8_zFB7pB/?igshid=or4r6rhegmq





@jnanipeshen
195 views02:30
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 21:37:24 https://t.me/avindaripartok
228 views18:37
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 19:15:57 #چیرۆک
سەدەی یەکەمی خەیاڵ
کاروان عومەر کاکەسوور


@jnanipesheng
226 views16:15
باز کردن / نظر دهید