@karaoke4 ... من بشگریم، بێدەنگ دەگریم فێر کراوین بێدەنگ بگرین و بمرین بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکدی بکەین شەو تا بەیانی چەندین نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر هەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێنێتەوە، ئێمە نەوەیەکین شەمشەمەکوێرەئاسا حەز بە تاریکی دەکەین، لە نهێنییەکانی خۆمان دەترسین، من دەمرم و بێ ئەوەی کەس بزانێ تۆم خۆش دەوێت، من هەر بە خەیاڵ دەتگرمە ئامێز و... ماچت دە... نا ببوورە... تا ئێرە و بەس... من کەی دەوێرم سەر هەڵبڕم! «گوڵی ڕەش» - شێرزاد حەسەن 397 views09:22