2023-05-09 23:09:51
ئەتەوێت بچیتە بەهەشت بی ئەوەی تووشی نارەحەتی بێت !
اللهﷻ فەرموویەتی : ﴿ أَحَسِبَ النَّاسُ أن يُتْرَكُوا أن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُم لَا يُفتَنُونَ * وَلَقَد فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم فَلَيَعلَمَنَّ اللهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعلَمَنَّ الكَاذِبِينَ ﴾
#واتە : ئایا خهڵكی وا دەزانن ، وازیان لێدههێنرێت و پشتگوێ دهخرێن كه بڵێن ئیمان و باوهڕمان هێناوه و تەواو ؟ له کاتێكدا ئهوان تاقی نهكرێنهوه و تووشی سزا و ئازار نەبن ؟ سوێند بە الله ، بێگومان ئێمه ئهوانهی پێش ئهمانمان تاقیكردۆتهوه به جۆرهها شێواز ، تا اللهﷻ ( له جیهانی واقیعدا ) ئهوانهی ڕاستگۆ بوون بیانناسێت و دهركهون ، ههروهها درۆزنهكانیش دهبێت بناسرێن و دهركهون. (#سورة_العنكبوت ۲-٣ )
← بۆیە ئەی یەکخواپەرستان توحیدی باش بزانن ، ئەوانی پیش ئێوە تاقی کراونەتەوە بە ناخۆشی و بێگومان ، توندترین ناخۆشی و ناڕەحەتی لەسەر خەڵکی پێغەمبەرانن ، پاشان دوای ئەوان و دوای ئەوان و ئیمانداران ، ئینسان تاقیدەکرێتەوە لەسەر ئەندازەی ئیمان و باوەڕەکەی ، بۆ ئەوەی پاك و پیس لێکجیاببنەوە و ڕاستی و ناڕاستی دەربکەوێت هەر لە دونیا پێش قیامەت
#عیلم_بەڵاوبکەنەوە
الإمام ابن الجوزي(رحمه الله) دەفەرموێت :-ھەرکەسێک ئەیەوێت کە کردەوەکانی نەبڕێتەوە لەدوای مردنی ئەوە با عیلم بڵاو بکاتەوە.
"من أحب أن ﻻينقطع عمله بعد موته فلينشر العِلم".
#التذكرة(٥٥)
13 views20:09