Get Mystery Box with random crypto!

لە دونیادا نییە وەک من بە عەشقی ئەو گرفتارێ سەر و ماڵم لە ڕێ | مردم کرمانشاه

لە دونیادا نییە وەک من بە عەشقی ئەو گرفتارێ
سەر و ماڵم لە ڕێ دانا کەچی لوتفی نەبوو جارێ
هەژار و دەربەدەر ڕۆژێ لە کووچە و قوژبنی شارێ
ئەمان مەردم عیلاجێ سا لە ڕێی پێغەمبەرا چارێ
ویساڵ یا قەتڵە یا تەسکین لە هەر سێ بۆم بکەن کارێ

خۆزگەم بەوەی لە دووی تۆ
کە دەڕوانێتە ڕووی تۆ
نامرێت بە ئارەزووی تۆ
کچێ لە حەسرەت جووتێک لیمۆ

دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
وەی وەی وەی وەی
باسکت بنێ ژوور سەرینم مەرگت نەبینم

خۆزگەم بەوەی لە لاتە
وێنەی من مبتەلاتە
کوشتەی پاوەنەی پاتە
تا مردن هەر لە لاتە

زوو وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
وەی وەی وەی وەی
باسکت بنێ ژوور سەرینم مەرگت نەبینم

هەتا جەوان بووم فرە پیر نەبووم
هەتا جەحێڵ بووم فرە پیر نەبووم
ئەمکرد ڕاوی باز سۆنەگیر نەبووم
ئێستا کە پیر بووم من ئەگرم سۆنە
سۆنەش سڵ دەکا لە داوی کۆنە

ئەها لەو چاو جوانە سەرتۆپی کوردستانە
پێم گوت ئاوێزانت بم بە دزی و بە مەحرەمانە

#دە_وەرە_گوڵم
دەنگ: #حەسەن_زیرەک
#هۆنراوەی_سەرەتا:
#فایق_بێکەس
#بەدەنگی #شوکروڵڵا_بابان
@kermanshahpeople