هەناسەدان; هەموو کات هەڵمژینی ئۆکسجین نییە بۆ ناو قوڵایی سییەکانت... هەناسەدان; بڕێک جار، شەو باشێکە، سڵاوێکە، بوونی کەسێکە، کە لەودیوی هەزاران کۆڵان و دیوارەوە، دەستی لەسەر دڵێتی و هیوای باشبوونت بۆ دەخوازێت. هەناسەدان; هەندێک ڕۆژ ئاوڕدانەوەی کەسێکە، لەوسەری شەقامێکی جەنجاڵ، بۆ لای سێبەرەکەی تۆ .. تۆ; لە کاتێکدا وەکوو گۆرانییەکی کۆن، خەریکە لەبیری هەموان دەچیتەوە. @HEMN_01 𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚: @KOOTAY 48 viewsHEMN, edited 17:41