Get Mystery Box with random crypto!

دەقی گۆرانی

لوگوی کانال تلگرام kurdi_clip — دەقی گۆرانی د
لوگوی کانال تلگرام kurdi_clip — دەقی گۆرانی
آدرس کانال: @kurdi_clip
دسته بندی ها: موسیقی
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 3.24K
توضیحات از کانال

کاناڵـــی دووەمم
دەنـگــی قـورئان
@Dangi_Quran
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
#دەقی_گۆرانی #مـتن_آهـنـگ
مـــتــن هـمەی آهـنـگـهای کــوردی
کاناڵــی دەقـــــــی گــۆرانی کــوردی
بەڕێوەبەر #فەردین‌‌_بێدڵ
https://instagram.com/fardinbedll
ـــــــ

Ratings & Reviews

3.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها

2020-08-02 19:41:37 دەقی گۆرانی pinned «#خواتان_لەگەڵ دوای دوو ساڵ سڵاو ڕێزم هەیە لە خزمەت هەموو ئەندامانی کاناڵەکەمان و دەست‌خۆشیتان لێ دەکەم کە تا ئێستا لەگەڵمان هاوڕێ بوون . دەمەوی باسی هۆکاری دامەزراندنی ئەم کاناڵە بکەم ، کە بیرۆکەی کاناڵی دەقی گۆرانی چۆن لەلامدا گەڵاڵە بوو. من خۆم(بەڕێبوبەری…»
16:41
باز کردن / نظر دهید
2020-08-02 19:35:09 کۆڕ کاناڵەکانی تایبەت به کتێب

کۆڕی باخچەی پاشا
کۆڕی فارسی کتابخانە گویا
کاناڵی کتێب دەنگی
10.8K viewsedited  16:35
باز کردن / نظر دهید
2020-08-02 19:35:09 گرافیک و وێنەنووسراو

کوردینووس ( وێنە ، کتێب ،...)
هەواری دڵ (وێنە ، گرافیک،...)
10.5K viewsedited  16:35
باز کردن / نظر دهید
2020-08-02 19:35:09 کاناڵەکانی زمانی کوردی

فێرگەی زمانی کوردی (سۆرانی)
فێرگەی کیژان سەلمانی
وانەی کورمانجی
کتێبی Hînker (کورمانجی)
10.6K viewsedited  16:35
باز کردن / نظر دهید
2020-08-02 19:35:09 کاناڵەکانی قورئان

دەنگی قورئان
عکس 604 صفحه قرآن کریم
قورئان بە کوردی
صدای قرآن
9.8K viewsedited  16:35
باز کردن / نظر دهید
2020-08-02 19:34:14 هەندێ کاناڵ کە دەمەوێ دوای ڕۆشتنم پێتان ناسێنم لە خوارەوە
8.5K views16:34
باز کردن / نظر دهید
2020-08-02 19:26:39 #خواتان_لەگەڵ دوای دوو ساڵ

سڵاو ڕێزم هەیە لە خزمەت هەموو ئەندامانی کاناڵەکەمان و دەست‌خۆشیتان لێ دەکەم کە تا ئێستا لەگەڵمان هاوڕێ بوون .

دەمەوی باسی هۆکاری دامەزراندنی ئەم کاناڵە بکەم ، کە بیرۆکەی کاناڵی دەقی گۆرانی چۆن لەلامدا گەڵاڵە بوو.

من خۆم(بەڕێبوبەری کاناڵ) هەر لە مناڵیەوە عەلاقەیەکی زۆرم بە شێعر و گۆرانی کوردی بووە و هەمووکات دەردەدڵەکانم بە گۆرانی هەڵدەڕشت. شێعر و گۆرانی لە ژیانمدا وەک دوو هاوڕێن کە خەمەکانم لەگەڵیاندا ساڕێژ دەبێ.

هۆکاری یەکەمم لە دانانی ئەم کاناڵە ئەو عەلاقەیە بووە کە بە مۆسیقا و گۆرانی بووم و دەمویست وەک خزمەتێک بە مۆسیقا و گۆرانی کوردی هەموو دەقی گۆرانیەکان لە شوێنێک کۆ بکەمەوە و ئەو شێعر و گۆرانیانە کە لە ناو خەڵک خەریکن لە بیر دەچنەوە، زیندوو بکەمەوە و هەتا ئێستاش نزیکەی 700 دەقی گۆرانیم نووسیوە و کۆم کردۆتەوە.

دووەمین هۆکاریشم خزمەتێک، بە زمانی کوردی بوو، به بڕوای من نەخشێ کە گۆرانی لە زیندوو مانەوەی زمانی کوردی و شێعرە کوردیەکان بوویەتی کتێبەکان نەیان بووە؛ زۆر وشەی ڕەسەنی کوردی هەن، ئەگەر لەگەڵ گۆرانییە کۆنەکان، نەمان بیستایه ئێستە لە بیر چووبوونەوە . بێجگە لەم بوارە لەم کاناڵەدا هەوڵم داوە هەموو دەقەکان بە ڕێنووسی دروستی کوردی بنووسم تا ئەوانەی کە کوردی لە نووسین و خوێندنەوەدا بە باشی نازانن، بە گوێ‌ گرتن و تەماشای دەقی گۆرانییەکان  فێر ببن.

نزیکی دوو ساڵه کاناڵی دەقی گۆرانیم داناوە و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا تەواوی هەوڵی خۆم داوە کە بە جوانترین شێوە ئەم ئەرکە بۆ خزمەت بە مۆسیقا و هەروەها زمانی کوردیش بە جێ بێنم. بەڵام بەڕاستی جارێک هاوڕێیەکم قسەی جوانی بۆم کرد کە: ئێمەی کورد لە جیاتی ئەو هەمووە دوای گۆرانی و شێعر کەوتووین دوای شتی تر کەوتاین ئێستا لە ئاستێکی زۆر بەرزتردا دەبووین. بەڕاسی وایە لە کوردەواریدا ئەوەندەی گۆرانی بێژەکانمان ناسراون، نیو هێندە نووسران و بیرمەندانی بوارەکانی تر نەناسراون.
لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا ئەم کاناڵە زۆر کاتی لە من  گرتووە، و لە زۆر شت خستوومیەتە دواوەوە و تەنانەت لەبەر ڕوانینی زۆر بۆ شاشەی موبایل لە سەر چاویشم کاریگەری هەبووە، خۆشحاڵم لانی کەم دەتوانم بڵێم لەم دووساڵەدا خزمەتێکم کردبێت ، بەڵام من خوێندکارم ئەگەر ئەو کاتمە بۆ خوێندن تەرخان کردایه ئیسە لە ئاستێ تر دەبووم.

دەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم بڕیارم داوە لەمەودوا کاناڵی تێکستی گۆرانی بوەستێنم و هەر بەم جۆره جێی بێڵم
بەڵام ئارشیوی گۆرانیەکان و تێکستەکان ناسڕمەوە تا هەر لە بەردەستدا بمێنێ و کەلکی لێ وەربگیریەت.


دووبارە دەسخۆشی لە هەمووتان دەکەم کە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لەگەڵمان بوون. ئەم کاناڵەتان بە کەسانی تر ناساند، هەر بەم هۆیەوە لە ناخی دڵەوە داوای لێ بووردن لە هەموو ئازیزان دەکەم.

هیوای دڵخۆشی و بێخەمی بۆ هەمووتان دەخوازم، ماڵتان ئاوا و خواتان لەگەڵ.

بەڕێوبەری کاناڵ فردین قادری
 #فەردین_بێدڵ لە مەریوان

#INSTAGRAM
https://instagram.com/fardinbedll

دەقی گۆرانی
3520 ئەندام
8.4K viewsedited  16:26
باز کردن / نظر دهید
2020-07-29 19:26:38 گـۆرانــی عەزیزم
به دەنگی #دڵنیا_ڕەزازی

#دەقی_گۆرانی
ــــــــــــــــــــــــــ

عەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟
چ قەوماوە؟دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟

ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا

لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا تۆ ڕا ؟

ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا ؟

سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

لە چاوم دێ بە خۆڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا

من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری ، شەمیش تواوە لە کۆڕا

شێعر: مامۆستا #هێمن

بۆ دانلۆد کلیک بکەن
عەزیزم ناسر ڕەزازی
عەزیزم مەرزیە فەرێقی
ــــــــــــــــــــــــــ
گـۆرانــی عەزیزم
به دەنگی #دڵنیا_ڕەزازی
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
@Kurdi_Clip
ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی
متن همەی آهنگ های کوردی
@Kurdi_Clip
8.6K viewsedited  16:26
باز کردن / نظر دهید
2020-07-29 19:22:24

گـۆرانــی عەزیزم
به دەنگی #دڵنیا_ڕەزازی
#mp3
6.3K viewsedited  16:22
باز کردن / نظر دهید