Get Mystery Box with random crypto!

پڕۆفیسۆر ' مەجيد سەميعی ' یەکێکە لە باشترین پزیشكی مێشك و دەما | 🌻کوردی _فارسی🌻



پڕۆفیسۆر " مەجيد سەميعی " یەکێکە لە باشترین پزیشكی مێشك و دەمار لە جیھان، دەڵێ:

کۆڵانەکەی ئێمە پاكکەرەوەیەکی شارەوانی لێیە، بەیانیان کە بە ئۆتۆمبێلەکەمەوە دێمە دەر سڵاوێكی گەرم دەکات و منیش لە ئۆتۆمبێلەکەم دادەبەزم و تەوقەی لەگەڵ دەکەم و ئەحواڵ پرسی دەکەین ئینجا دەست ئەکاتەوە بە کارەکەی.
دراوسێکەی نھۆمی خوارەوەشمان پزیشکی نەشتەرگەرییە، ھەندێك کات کە لە ناو مەسعەدەکە دەیبینم سەلامی لێدەکەم ئەو تەنیا بەسەر وەڵام ئەداتەوە!! من خۆم ئەگەر رۆژێك بۆ ئەوەی لە ژیان بمێنمەوە پێویستم بەو دکتۆرە بێت، گسك دانی سەر گۆڕەکەمم لە لایەن ئەو پاککەرەوەی شارەوانیەوە زۆر پێ باشترە لە چاك کردنەوەی ژیانم لە لایەن ئەو دکتۆرەوە!

خوێندن ھیچ پەیوەندیەکی بە شعوری کەسەکانەوە نییە!

@kurdi_farsii