@sherko_bekas جەژنێک هەوری لای ئێمه له هەوری هیچ ئاسمانێکی تر | Kurdim™
@sherko_bekas
جەژنێک
هەوری لای ئێمه له هەوری
هیچ ئاسمانێکی تر ناچێ
کە دائەکات و ئەبارێ
له چوار لاوه ئاوی چاوانی ئەدزێ
خاکی ئێمه له هیچ خاکێکی تر ناچێ
خۆی یەک دڵەو هەمو ڕۆژێ
بە چوار خاجدا دائەکوترێ
دایکی ئێمه له هیچ دایکێکی تر ناچێ
له یەک ساتدا سکی ئەو چوار جار ئەسوتێ
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ
بۆیه ڕۆژی له ئاهەنگی ئەم خوێنەدا
چوار جەژن ئەکەین به جەژنێ.
شێــــــرکۆی مهزن
----------------------------------------
ساڵی نۆی زایینی 2016
له ههمووتان پیرۆز بێت
به هیوای ساڵێکی پڕ له خۆشی و کامهرانی بۆ گەلی کورد و کوردستان