Get Mystery Box with random crypto!

هەن لە کوردینووس کەسانێک کە لە ماوەی دوو سێ کاتژمێردا فێری نوو | Kurdînûs

هەن لە کوردینووس کەسانێک کە لە ماوەی دوو سێ کاتژمێردا فێری نووسینی کوردی بووبن. لانیکەم چەند کەس هەن کە خۆم تەنیا ئەوەندەم کات داناوە بۆیان و فێر بوون.
بڕوا ناکەم سەر ڕەنگ‌کردنێک بەم شێوەیە لە دوو سێ کاتژمێری کات کەمتر بوێ. بێگومان دژی سەر ڕەنگ‌کردن، خۆجوان‌کردن و بەگشتی جوانی و دڵڕفێنی نیین و هەر لێرەوە دەڵێین تکایە ئەوەندەی دەکرێ بە خۆتان ڕابگەن و کاتی بۆ دابنێن.
بەڵام، پرسیار ئەمەیە ئاخۆ فێربوونی نووسینی زمانێک، ئەویش کاتێک زمانی خۆتە، ئەویش شتێک کە جارێک بۆ تاهەتایەیە و وەک ڕەنگ و سووراوسپیاو و... پێویست نییە هەموو جارێ نوێی بکەیەوە، هێندەی سەر ڕەنگ‌کردنێک گرینگ نییە کاتی بۆ دانێی؟ ئەویش کەسێکی ئاسایی نا، هونەرمەندێک کە ڕاستەوخۆ کارەکەی لەگەڵ زمان پێوەندیی هەیە، دەیخوێنێتەوە و دەیڵێتەوە و ڕەنگە نموونە بێ بۆ هەزارن کچ و کوڕ کە سەیری دەکەن و کاریگەریی لێ وەردەگرن. وەک ئەوەیە ژەنیارێک نەزانێ نۆت بخوێنێتەوە یا بنووسێ!
خاتوو هانیی دەنگخۆش، هونەرمەندەکانی دیکەش هەروا، ئێوە ئەگەر سەقەت بنووسن، چۆن چاوەڕێ بین خەڵکی ئاسایی دروست بنووسن؟
@Kurdinus