Get Mystery Box with random crypto!

تۆ نەبیت چیم داوە لەم ناوە؟ دەڕۆم و ئەم شارە جێ دێڵم شار بێ تۆ | Kurdînûs

تۆ نەبیت
چیم داوە لەم ناوە؟
دەڕۆم و
ئەم شارە جێ دێڵم
شار بێ تۆ، چۆڵستان،
شەوستان...
لە دوای تۆ
به من چی خێڵخانەی ژنکوژان
ئاوا بێت
یان وێران؟
@Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»