بەرهەم و ژیانی پڕۆفیسۆر کەریم ئەییووبیان ئامادەکار: #سوارە_فتووحی دوکتۆر "که‌ریم ئه‌ییووبیان"، دێته ڕیزی ئه‌و نووسه‌ر و که‌سایه‌تییانه‌ی که به بێ‌ده‌نگی، له ڕووی سۆز و ئه‌وین، هه‌نگاوی کارای به‌ره‌و به‌رهه‌م‌هێنانی ئه‌ندێشه و زانست و مه‌عرفه‌ت هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و له‌و بواره‌دا خاوه‌نی گه‌لێک به‌رهه‌می به‌پێزه که به پێی ڕه‌وتی ژیانی و دووروڵاتی، ڕه‌نگه له وڵات زۆر نه‌ناسرابێ و له‌و باره‌وه غه‌دری لێ کراوه و غه‌ریب ماوه‌ته‌وه. دوکتۆر #ئه‌ییووبیان هه‌تا دواین قۆناغی ژیانی له ڕووسییه ژیا و هه‌ر له وێش نه‌خۆشییه‌ک بڕستی لێ بڕی و چاوه‌کانی لێکنان، به‌ڵام له سه‌ره‌مه‌رگیش‌دا چاوه‌کانی هه‌ر له‌م ئاسۆیه بڕیبوو که بۆنی خۆشی وڵاتی بۆ دێنا و چاوی له‌و چێنکه بیره‌وه‌رییه بڕیبوو که چه‌شنی نقیمێک له نێوان ئاوات و تاسه زه‌رد‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی، ده‌دره‌وشایه‌وه و هیوابه‌خش بوو. کاک محه‌ممه‌د‌سه‌دیق ئیسلامیان خوشکەزای، دوکتۆر ئه‌ییووبیان، له ژیان و تاسه و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تییه، بۆمان ده‌دوێ. کاک سه‌دیق تکایه دوکتۆر که‌ریم ئه‌ییووبیان بناسینه؟ دوکتۆر ئه‌ییووبیان خه‌ڵکی مه‌هاباد، له سه‌رده‌می کۆمار‌دا (۱۳۲۵)، وێڕای جه‌ماعه‌تێک چوونه ڕووسییه. له ئاکادیمای عیلمی شووڕه‌وی وه‌ک ئوستاد داده‌مه‌زرێ و ده‌ست ده‌کا به ته‌حقیق له‌باره‌ی کورد و میلله‌ته‌کانی دانیشتووی ئاسیا. له وێ هه‌م تێزی دوکتۆرای خۆی له سه‌ر زمان‌شناسی ده‌گوزه‌رێنێ و هه‌م ده‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆڕ م.ب #ڕودنکۆ ساڵی ۱۹۶۲ "مه‌م و زین"ی #ئه‌حمه‌د_خانی ساخ ده‌کاته‌وه و به ڕووسی وه‌رده‌گێڕنه‌وه و بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌و سه‌رده‌می #قه‌ناتی_کوردۆ له لێنینگڕاد ده‌بێ و ئه‌ویش هاوکاریان ده‌کا و جاری وایه قسه‌یان یه‌کتری ناگرێته‌وه. له سه‌ر چ بابه‌تێک قسه‌یان یه‌کتر ناگرێته‌وه؟ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و کوردناسی. ئه‌من ئه‌وانه‌م له بیره، به‌ڵام ئیدی زۆر واریدی ئه‌و قسه‌ی نه‌بووم. #قه‌نات_کوردۆ ڕه‌ئیسه و #ڕودنکۆ ئوستاده و ئه‌ویش ئه‌وه تازه گه‌یوه‌ته ئه‌و‌ێ و ده‌ستی به په‌لێک گرتووه کە نه‌که‌وێ و خۆ بگرێته‌وه. له‌و فاسیله‌ش‌دا که له مسکه‌وێ بووه له‌گه‌ڵ شاگردێکی خۆی به ناوی "#ئیسمیر_نۆڤا" که پێی ده‌گوت "دایکی کوردان"، زه‌ماوه‌ند ده‌کا. دوکتۆر #نۆڤا ژنێکی ڕووسی ئه‌سیل بووه و دوایه له‌و ئه‌نیستیتۆی میللی ئاسیا ده‌بێته هاوکاری و ئه‌ویش قۆناغه‌کانی خوێندن تێپه‌ڕ ده‌کا و ده‌بێ به پڕۆفیسۆڕ و له چاپ و پێداهاتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کان‌دا دوکتۆر ئه‌ییووبیان یارمه‌تی ده‌دا و به‌رهه‌می ئه‌و هاوکارییه ده‌بێته نۆ کتێب. کاک سه‌دیق به‌ر له وه‌ی باسی دیکه بێته گۆڕێ، ده‌مه‌وێ پرسیار بکه‌م که له وه‌رگێڕانی کتیبه‌که‌ی "مه‌م و زین"ی ئه‌حمه‌د خانی‌دا دوکتۆر که‌ریم چ ڕۆڵێکی بووه؟ زۆر باشم له بیره که ده‌یگوت ئه‌وه مه‌علوومه کابرای ڕووس ئه‌گه‌ر سه‌ت ساڵیش کوردی بخوێنێ، خۆ به قه‌درایی ئێمه ده کوردێ ناگا. له نه‌تیجه‌دا کاره‌که له بواری ئیداری و بوروکراتیکه‌وه له ئیختیار ئه‌وان‌دا بوو، به‌ڵام له له‌حازی فه‌ننییه‌وه له ئیختیار من‌دا بوو. بۆخۆی به پێکه‌نینه‌وه ده‌یگوت: ڕۆڵه گیان ئه‌وه کار، کاری مه‌یموونه و نێو، نێوی خاتوونه، مه‌به‌ستی له خاتوون، #ڕودنکۆ بوو. زه‌حمه‌ته‌که ئه‌من کێشاومه و به نێوی وی ته‌واو بووه. یانی به‌شی زۆری ته‌رجومه‌ی ڕووسی "مه‌م و زین"ی خانی، دوکتۆر که‌ریم کردوویه‌تی و له له‌حازی ئیداری و مه‌سایلی بوروکراتیک له ژێر چاوه‌دێری قه‌ناتی کوردۆ بووه و به نێوی "ڕودنکۆ"ش ته‌واو بووه. به‌رهه‌مه‌کانی تری چین و له چ بوارێک‌دان؟ کارێکی دیکه‌ی کردوویه‌تی و بۆخۆی پێی گرینگ بوو ته‌رجومه‌ی دیوانی "#مه‌لای_جزیری" له باری عیرافنییه‌وه بۆ زمانی ڕووسییه. به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی که زۆری پێ گرینگ بووه دیالێکت و گویشی سنه که کاری له‌سه‌ر کردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه پاش مه‌رگی خۆی هاوسه‌ره‌که‌ی دوکتۆر #ئیسمێر_نۆڤا چاپی کرد. تێزه‌که‌شی که دیالێکتی کوردی موکرییه و زۆری پێوه ماندووه بووه. دوکتۆر ئه‌ییووبیان زمانی دیکه‌شی بێجگه له ڕووسی و فه‌ڕانسه‌وی و کوردی ده‌زانی؟ به‌ڵێ، ئه‌و بێجگه له‌و زمانانه، زمانی ئینگلیسی، فارسی، عه‌ڕه‌بی و تور‌کیشی که زۆر چاک ده‌زانی، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌من له بیرم بێ زمانی "چین"شی ده‌زانی و قسه‌ی پێده‌کرد. درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne) http://kurdishbookhouse.com/ku/100-961/ وێنە: پڕۆفیسۆر کەریم ئەییوبیان و د. ئیسمیر نۆڤا #اختصاصی_خانه_کتاب_کردی ■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی": @kurdishbookhouse پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی 5.8K viewsedited 16:32