سەرەتا دروود و گوڵباران بۆ گیانی پاکی کاک شێرکۆ بێکەسی هاوڕێ و برام ... واللە زۆر ئاساییە دوو شاعیری هاوچەڕخ کە خۆیان بە پێشەنگی نوێگەری زانیوە قسەی لەو جۆرە و زیاتریش بەیەکدی بڵێن بەڵام بەخوا من زۆرینەی شیعرەکانم دە تا پازدە جار پێداچوونەوەم بۆ کردووە و ئەنجا بڵاوم کردۆتەوە و شانازی دەکەم کەبیروڕای لێکۆڵەران و نووسەرانی گەورەی عەرەبی وەکو دكتور حاتم الصكر و ابراهیم خیاط و دکتۆر فاضل ثامر و علي حسن فواز و يوسف يوسف و سەید علی ساڵحی و جمال نوري و يوسف حەیدەری و هیشام القیسی و دەیان نووسەری دیکەی کورد و عەرەب و هتد ... دەربارەی شیعرەکانم پیچەوانەی ئەو قسەیەی کاک شێرکۆیەو سەروبەری ئەو بیروڕایەی کاک شێرکۆ بێکەس هەڵدەوەشێننەوە ...