مامۆستا هێمن ئەفەرمووێت: چوومە لای دوکتۆر و گوتی: نەخۆشی، دەردەکەت سەختە گوتم: تۆ پێت وایە دەمرم؟ بەداخەوە، گوتی: وەختە ئەو دڵەکوتەی گرتووتە پیاوی بەهێزیش بیگرێ بێتوو ئاگای لە خۆی نەبێ هێندە پێ ناچێ دەمرێ پێکەنیم و گوتم دوکتۆر! ناڵێم زانا و شارەزا نی بەڵام تۆ پزیشکی ویشکی باری دڵداری نازانی دڵەکوتەم نییە، دڵم جێی کیژێکی خانومانە منداڵە، ئۆقرەی ناگرێ بۆم دروست کردووە جۆلانە @kurdistandlimna 480 views07:55