Get Mystery Box with random crypto!

دەمهەوێ بفڕم بەرەو تۆ، داخەکەم باڵم نییە بۆ بڕینی ڕێی سەفەر هێ | کــــــــوردستان دڵــی منــە❤

دەمهەوێ بفڕم بەرەو تۆ، داخەکەم باڵم نییە
بۆ بڕینی ڕێی سەفەر هێز و پشووی زاڵم نییە

تا لە دیداری گەش و ماچی دەمی تۆ بێبەشم
غەیری چاوی پڕ لە ئەسرین و گەرووی تاڵم نییە

خۆی لە من هاویشتە بن هەوران و مانی گرت هەتاو
داکە ئەی بارانی حەسرەت، بەختی ساماڵم نییە

ڕۆژ نییە داخی جودایی ناخی من توێ توێ نەکا
گەرچی عومری دابڕاو و دەردی ئەمساڵم نییە

شەم منم، پەروانە هەر من، سەیری پەڕبازیم بکە
پاڵەوانی عیشقی تۆم، سەودای سەروماڵم نییە

دڵ لە سوێی ئامێزی تۆ شێت بوو، ئەدی کوانێ بەزەت؟
خۆت گوتت من تاقەتی گریانی منداڵم نییە


«عەزیز ئالی»

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌