Get Mystery Box with random crypto!

ئەو کیژە لام گەلێ جوانە ملوانکەکەی فیشەک‌لۆخە و چەپکەگوڵی نێوا | کــــــــوردستان دڵــی منــە❤

ئەو کیژە لام گەلێ جوانە
ملوانکەکەی
فیشەک‌لۆخە و
چەپکەگوڵی نێوان دەستی
نارنجۆکە ،
دوژمنی هەر لەسەر چۆکە ،

ئەو کیژە لام گەلێ جوانە
لە باتی جزدان و کیفی
چەکی دایمە لە سەر شانە
جێژوانی ئەو شاخ و بەردە
یان سەنگەرە
پارێزەری نیشتمانە ...!

#شوان_کوردستانی