Get Mystery Box with random crypto!

ئازادی کامەیە ئازادی؟ ئازادی ئەسپێکی شەکەتە و ئەشەلێ‌ و هەم | کــــــــوردستان دڵــی منــە❤

ئازادی

کامەیە ئازادی؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتە و ئەشەلێ‌ و
هەموو ڕۆژ بار ئەکرێ لە فیشەک!

نیشتیمان!
کامەیە نیشتیمان؟
ئەو عەردەی ڕۆژێ دو سێ جار ئەیکوژین؟
ئەو دەشتەی کە بۆتە تاتە شۆر؟
ئەو شاخەی کە بۆتە دارەمەیت؟

ئەو بەرد و ئەو قوڕ و ئەو چەو و ئەو لمەی زیندانی لێ‌زاوە؟

نازانم کامەیە نیشتیمان!
نازانم کامەیە ئازادی!
ئەو ئاوەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ سەرچاوەی ئەدزین؟

ئەو یارەی لە خەوا چاوانی ئەدزین؟
ئەو هەورەی پێش بارین بارانی ئەدزین؟
ئەو مانگەی لە شەوی چواردەیا ئەیدزین؟

#شێرکۆ_بێکەس