2021-07-22 08:30:26
گمە گمے گریانێڪے بێدەنگ هەیە
هاژەو لرفەے ئەسرینەڪان
دڵے ماندوو پەرێشانم بۆ ڪوێ دەچێ؟
چی بەسەر دێ لە نگبەتان
ئەمڕۆ یاسا گشت گۆڕاوە ...!!
ئەمڕۆ ژیان پاک لێڪدراوه
ئەمڕۆ ڪانے وشک وشک ئاخێندراون
ئەمرۆ دڵەڪان بە تێڪڕایے خەفە ڪراون
ئەے نسیمے شێت و حۆریان بۆ ڪوێ بارگەت لە ڪۆڵ ناوه؟
ئەی گیابەندے نێو ڕەوەزان بۆچے تۆ خۆت لێ گۆڕاوە؟
دڵم ڪڵپے گریانێڪے بێ پایانە. ئۆقرە ناگرێ بۆتە ماخوولیاو دێوانە
ئەے ڕۆژگارے پیسے درۆ ئەے تاقە سوارے
بە بێ هۆ
ئەے زەمەنے شێتے لاواز ئەے هاوارے مەرگے پێخواس
بۆچے درۆت ڪرده پیشە بۆچے ناڕاستے هەمیشە؟
لەم گەردوونە خێچ و خوارە لەم ڕۆژگارە پڕ ئازارە
هەرچے هەیە وێرانیان ڪرد هەرچے هەیە
هەڕاجیان ڪرد
ئەشقے پاڪیان بە تاڵان برد دەنگۆ و باسے خۆشەویستیان
بۆ ماڵان برد..!!
بە تیڪڕایے ئەوینے پاک شەهید دەڪەن
هەر بۆ خۆشیان سەماے دڵدارے بۆ دەڪەن
بە تێڪڕایے دەیخەنە ناو تابووتے دار
هەڵے دەگرن بە خێچ بە خوار ...!!
هەر بۆ خۆشیان لە ئەسپے ڪوێت بارے دەڪەن
فاتیحایەے بۆ دەخوێنن جا شین و زارے بۆ دەڪەن
#هاوارڕۆژهەڵاتی
┄┄┅━❅kurdistan❅━┅┄ @kurdistanDlimna
┄┄┅━❅dil mna❅━┅┄
422 views05:30