Get Mystery Box with random crypto!

لە جوانڕۆ هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا | شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

لە جوانڕۆ هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) لە ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆدا کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بووەتەوە، تا ئێستا هاووڵاتییەک بە ناوی بورهان ئێلیاسی کوژراوە و ١٠ هاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازێک بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆ، هێزەکانی سپای پاسداران گۆڕستانی حاجی ئیبراهیمی ئەم شارەیان گەمارۆ دا و نەیانهێشت بنەماڵەی گیانبەختکردووان و هاووڵاتییان بڕۆنە ناو گۆڕستانەکەوە.


https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13165

@KurdistanHRN