Get Mystery Box with random crypto!

هاوار تێپەڕی، هاوار تێپەڕی دووریی باڵاکەت، لە حەد تێپەڕی توخوا | آموزش زبان کوردی(سۆرانی)

هاوار تێپەڕی، هاوار تێپەڕی
دووریی باڵاکەت، لە حەد تێپەڕی
توخوا خۆت بیڵێ نەونەمامی نۆ
مردن خۆشترە، یا دووریی لە تۆ

هەی بێنن بێنن، کەژاوە بێنن
ئەو کچە مناڵە و دڵی مەشکێنن

نایەڵێ ساتێک بسرەوم بۆ خۆم
ئەمە ساڵێکە من چاوەڕێی تۆم
با شەوێک لەلات دەردم هەڵڕێژم
تامی شیرینی لێوت بچێژم

حەیفە ئەو چاوە لەبەر چاو نەبێ
دڵی زامبارم پێی دەوا نەبێ
شێتی چاوت بووم، چوومە میری سوور
دۆعام بۆ کردی، لە نزیک لە دوور

دیدە دیدەی تۆ، دیدە دیدەی تۆ
با گەیاندیە گوێم، ئێشی دیدەی تۆ

حەیفە ئەو چاوە لەبەر چاو نەبێ
دڵی عاشقان پێی بە دەوا نەبێ

هەی بێنن بێنن، کەژاوە بێنن
یارم منداڵە و دڵی مەشکێنن

ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN