Get Mystery Box with random crypto!

پرسیاری فێرخوازان کامەیان دروستە؟ ـــــــــــــــــــــــــ | آموزش زبان کوردی(سۆرانی)

پرسیاری فێرخوازان

کامەیان دروستە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(دەست) یان (دەس)؟

(دەستت خۆش) یان (دەست خۆش)؟

(دەستپێک) یان (دەسپێک)؟

(دەستڕەس) یان (دەسڕەس)؟

(دەستکەوت) یان (دەسکەوت)؟

(دەستماڵ) یان (دەسماڵ)؟

(دەستنوێژ) یان (دەسنوێژ)؟

(دەستدرێژ) یان (دەسدرێژ)؟

(دەستکێش) یان (دەسکێش)؟

(دووردەست) یان (دووردەس)؟

(ئاودەست) یان (ئاودەس)؟

(باڵادەست) یان (باڵادەس)؟

(دەستەڵات) یان (دەسەڵات)؟

(کاربەدەست) یان (کاربەدەس)؟

(دەستەسڕ) یان (دەسەسڕ)؟

(مەبەست) یان (مەبەس)؟

(پاداشت) یان (پاداش)؟

(هەشت سەد) یان (هەشسەد)؟

(حەفت سەد) یان (حەفسەد)؟

(دەخوات) یان (دەخوا)؟

(دەکات) یان (دەکا)؟

(دەکڕێت) یان (دەکڕێ)؟

(دەچێت) یان (دەچێ)؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەڵام//
هەموویان دروستن و هیچیان هەڵە نییە.
لە هەندێ حاڵەتدا، "دەنگی نەبزوێن" تێ دەچێت. هەندێ جار هۆکارەکە، پەیوەندیی بە "شێوەزار و زار"ەوە هەیە.

لە نموونەکانی سەرەوە، (تێچوونی دەنگی "ت") ڕووی داوە.
لە وشەی سادە و ناسادەدا، هەندێ جار، دەنگی (ت)، تێ دەچێت. تێچوونی دەنگ، بۆ مەبەستی "ئاسانکردنی دەربڕینە" و لە وشەکاندا ڕوو دەدات.

لە زمانی ستانداردی کوردیدا، باشتر وایە ئەو [[(ت)]]یە، تێ نەچێت و بینووسینەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێچوونی دەنگ تەنها تایبەت بە "ت" نییە و لە دەنگەکانی تریش ڕوو دەدات. بۆ نموونە:

تێچوونی دەنگی (د):
منداڵ ـــــــــــ مناڵ
چەند ـــــــــــ چەن
مەحموود ـــــــــــ مەحموو

تێچوونی دەنگی (هـ):
هۆشیار ـــــــــــ وشیار
شاهـ ـــــــــــ شا
هەڵهاتن ـــــــــــ هەڵاتن

تێچوونی دەنگی (ک):
کچێک ـــــــــــ کچێ
کوڕێک ـــــــــــ کوڕێ
کاک عەلی ـــــــــــ کاعەلی
کاک حەسەن ـــــــــــ کاحەسەن

تێچوونی (نەبزوێن و بزوێن) پێکەوە:
ئەمیر ـــــــــــ میر
ئەگەر ـــــــــــ گەر
ئەمن ـــــــــــ من
==========================
ئیدریس هاشمی

ــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN