لێرەم ئەڵێم بە ئاراگۆن، تف لەپاریس تف لەگانگۆن، لە ناپلئۆن تف | کوردستان‌ناسی: نەتەوەبوون بە هاوبەشی مێژوو، جوگرافیا، زمان و کەلتوور

لێرەم

ئەڵێم بە ئاراگۆن، تف لەپاریس
تف لەگانگۆن، لە ناپلئۆن
تف لەلەندەن، لەواشنگتۆن، لەپنتاگۆن
تف لەبرلین، لەشۆرای چین
تف لەناوچاوانی پۆتین
تف لەمۆسکۆ، لەبێرناردشاو
تف لەکۆترەکەی پیکاسۆ، لەکلینتۆن، لە هیمالایا، لەئۆراڵ، لەئامازۆن
تف لەگابۆن
تف لەکابۆل
تف لەئەنقەرەو ئستانبوول
بەهەزارەها هەزاران تف لەتاران
تف لەناوەڕاستی عۆکاز، لەبوورجی خەڵیفەی ڕیاز
تف لەجاشی مل‌ بەزەنگۆڵ
تف لێرە، تف لەئەنادۆڵ
تف لەوانەی لەسەر تی‌ڤین، لەناو ڕادیۆن، بێ‌چەندو چۆن، دێمۆکراسن، چەپن، ڕاسن، شکۆدارێکی بێ‌شکۆن
تفیان لێ‌بێ بەیەک بەهەزار بەملیۆن، بەتەغارو بارو بەتۆن
گشتان درۆن، خۆفرۆشن، بەشیری تولەسەگ بەگۆشن، بەمرۆڤایەتی نامۆن، لەیەک تاپۆن، زەوییان کردووە بەبۆن
تەڕ نابن‌و بوون بەڕۆن، پاک نابنەوە، گەر بەئاوی سازگاری کوێستانی قەندیلیش بیانشۆن!..

عەبدوڵڵا پەشێو
#شێعر_شعر

@Kuredenaghsha
Ku Rê Dê nexşe
کاناڵی کوردستان‌ناسی
#Culture_of_Kurdistan
#Nature_of_Kurdistan

تلگرام
t.me/kuredenaghsha
اینستاگرام
https://instagram.com/Kurdistannasi
فیسبوک
https://www.facebook.com/groups/646594232698034/permalink
کوردستان‌ناسی: نەتەوەبوون بە هاوبەشی مێژوو، جوگرافیا، زمان و کەلتوور

کوردستان‌ناسی: نەتەوەبوون بە هاوبەشی مێژوو، جوگرافیا، زمان و کەلتوور

@kuredenaghsha
2.62K مشترکین
تحصیلات دسته‌بندی
#جغرافیا #تاریخ #زبان #فرهنگ. کوردستانناسی تێدەکۆشێ بۆ یەکگرتوویی و هاوبەشی نەتەوەی کورد بە ناساندنی مێژوو، جو...