Get Mystery Box with random crypto!

ئەی هاوار هاوارە کوا وەرزی بەهەشتی کوردستان؟ کوا ئەو خوەشیەی ج | کوردستان‌ناسی: نەتەوەبوون بە هاوبەشی مێژوو، جوگرافیا، زمان و کەلتوور

ئەی هاوار هاوارە
کوا وەرزی بەهەشتی کوردستان؟
کوا ئەو خوەشیەی جاران؟
بۆ بەینێکە باران قارە؟بۆ بەفر وڵاتی بە جێ هێشت؟بۆ بزەی بەیان و سروودی سروە نادیارە؟
کوافێنکی سێبەری بی و گۆم و چۆم و هەڵتیقانی ماسی ؟
کوا کوانووی ئاگر و باڕەی کارژیلەو بەرغەل و کەژو کەژاوەو کەوای سەوزی کیژی چنار ؟
کوا کاروانی شەماڵ ودوو چۆپی ودەسماڵ و تینی حۆشەویسی ماڵ؟
کوا هەڵپەڕکێ و خرمەی باران لە سەربانان و ڕەشماڵان و (هورتە و بەرەی جووتیار ) و بێسان و تەڕەکاڵ وتاڵان؟
کوا شەوچەرەو چیرۆک و چێشت و چایی و چان و چاروا و کڕنووشی قومام و چەوان؟
کوا هەڵهەڵەو زیکرو حەوزو مزگەوت و منارە؟
دووکەڵ و هەڵم و نانی سەرتەنوور
کوا مانگە شەوو و چاو قرتاندنی هەسارە ؟
ئەی هاوار هاوارە
کوا (زڵەی کۆرپەی پامێرگ)؟ کوا خرینگە ی خڕخاڵی خۆرە زەڕینەو و کەورێشکەی گەنم ؟ کوا سیاچەمانەی کەو؟ کوا باوەشی فێنکی پیرە دارە؟
ئەی هاوار هاوارە
کوا مەسیی چاوی زەمەق؟ کوا( گوڵی زەردو سووری سڵێمان بەگی بانە)؟ کوا شۆڕە باڵای چەمی چل چەمە؟ کوا پرچی سەوزی ئاویەر؟
کوا هۆرە وحەیران و نارین و بالۆرە؟
کوا گەڕیان و شەلەشەلە و قەتارە؟
چی بوو؟ بۆ نیشتمانم ماته؟
بۆ بەرگی مەرگی خەڵاتە؟
بۆ سیروان و سیمینەو و چۆمانی لێو بەبارە؟
مەگەر وادەی ڕۆژی پەسڵانە ؟
مەگەر سەردەمی کۆچی ژین و ژوان و ژیارە؟؟؟

محمد ساعدی سنە

#شێعر_شعر

@Kuredenaghsha
Ku Rê Dê nexşe
کاناڵی کوردستان‌ناسی
#Culture_of_Kurdistan
#Nature_of_Kurdistan

تلگرام
t.me/kuredenaghsha
اینستاگرام
https://instagram.com/Kurdistannasi
فیسبوک
https://www.facebook.com/groups/646594232698034/permalink
پەیج
https://www.facebook.com/kurdistannasi/