Get Mystery Box with random crypto!

لەیلاخ تی وی

لوگوی کانال تلگرام leilah_tv — لەیلاخ تی وی ل
لوگوی کانال تلگرام leilah_tv — لەیلاخ تی وی
آدرس کانال: @leilah_tv
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 672
توضیحات از کانال

لایانگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی لەیلاخ
کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
[شۆڕشی کوردستان]
پێوەندی : @Leilah_TV_PDKI

Ratings & Reviews

3.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 2

2023-03-07 12:43:19
لە سەقز، هەرسین، سنە، دیواندەرە و مەریوان کوبونەوەی ئیعترازی بەڕێوە چوو کە بە هاتنی هێزەکانی سەرکوتکەری ڕژیمی ئێران 4 کەس بریندار و یەک کەس دەسبەسەر بوو

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
352 viewsلەیلاخ تی وی, 09:43
باز کردن / نظر دهید
2023-03-07 11:59:27 پەیامێکی تایبەت لەلایەن بەڕێز کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتەوە

هاونیشتمانیانی هێژا!
کوردستانیانی خۆڕاگر!
خۆرهەڵاتی کوردستان بە کات و ساتێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێ.

لە لایەکەوە لەگەڵ پاوانخوازی و داگیرکاریی کۆماری ئیسلامیدا ڕووبەروویە و لەلایەکیترەوە لەگەڵ مەترسیی دوبارە بنیاتنانەوەی پاوانخوازی و داگیرکاری دواڕۆژ لە ئێراندا لە ململانێ‌دایە.

بۆیە ئەوەی دەتوانێ لەم دۆخەدا ئارامی و سەرکەوتنمان لە دواڕۆژدا مسۆگەر بکات، شتێک نییە بێجگە لە یەکگرتوویی، پێکگەیشتن و لەیەکگەیشتنی خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی.

ئەوەی تاکوو ئەمڕۆ لە پاش شەهیدبوونی ژیناوە بۆتە هۆکارێک کە کۆمەڵگە و نیشتمانەکەمان باڵای بەرزە، یەکگرتوویی کوردستانیان و هێزە خەباتکارەکانی بووە.

بەڵام ئەم یەکگرتووییە بێ کۆسپ نەبووە.

کۆماری ئیسلامی لەلایەک و لایەنگرانی پاوانخوازی لە دەرەوە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە ڕێز و هەیمەنەی ئەم یەکانگیرییەی کوردستان بخەنە ژێر پرسیار و لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە سەنگەری کوردستان لەرزۆک بکەن و بێهیوایی ببەخشنە کوردستانیان.

جیاوازیی بیروڕا لە کوردستان بابەتێکی ئاساییە و نیشانەیەکی جدییە لە کۆمەڵگەیەکی زیندوودا.

بەڵام خاڵی جیاکەرەوەی جیاوازیی بیروڕا و پرسە نیشتمانییەکان ئەوەیە کە هەمووان دەبێ پێبەندی بنیاتە سەرەکییەکانی هێڵە نیشتمانییەکان بین.

ئەو هێڵانەی کە خۆی لە مسۆگەرکردنی ئاسایشی ناسنامەیی و چوارچێوەی سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتیی کوردستانیان لە ئیلام و کرماشانەوە تاکوو سەرووی خۆرهەڵاتدا دەبینێتەوە.

ئێمە گومانمان نە لە بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان و نە لە قەوارەی جوغرافیایی-سیاسیی خۆرهەڵات و نە لە خاڵە بنچینییەکانی مافی کوردستانیان نییە؛ بۆیە پێویست ناکات خۆمان و کۆمەڵگاکەمان تووشی دڵەڕاوکێ بکەین.

چونکە ئێمە هەردەم ئامادەیی ئەوەمان تێدا بووە بەرەو قۆناغێک هەنگاو بنێین کە تێیدا یەکیەتیی ئارەزوومەندانە بنیاتێک بێت بۆ دواڕۆژی ئێران کە تێیدا کوردستان خاوەنی مافەکانی خۆی بێ.

پێناچێ هیچ کوردستانییەک دژی ئەم مافە بێ، بەڵام ئەوە شوێنکەوتووانی پاوانخوازین دەیانهەوێ وا پێشان بدەن کە دەتوانن درز بخنە نێو ڕیزی یەکگرتوانەی کوردستانیان.

لە دواییدا وەک بەرپرسیاریەتییەک دەمهەوێ ڕاوەستە لە سەر ئەوە بکەم تا ئەوکاتەی پشت و پەنامان کوردستانیانی خۆڕاگرە و یەکگرتوییمان سەنگەری یەکەم و دواڕۆژی خەباتەکەمانە، کوردستان تووشی سەرلێشێواوی نابێ.

چونکە حیزبە سیاسییەکانی ئامرازی سیاسین بۆ ویست و مافە نیشتمانییەکان، نەک نیشتمان کەرەسەیەک بێ بۆ حیزبەکان. بۆیە پێویست دەکات هەموو هەوڵمان بۆ ئەوە بێ لە ئاست خواست و ویستی هاووڵاتیانی کوردستاندا بین.

ئەزموونی باشوور، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان وانەگەلێکی گرانباییان فێر کردووین کە ئەگەر یەکگرتوو بین، کوردستان دەبێتە خاوەن پێگەو سەروەری و ئەگەر پارچە پارچە بین داگیرکاری و لەدەستدانی نیشتمان چاوەڕێمان دەکات.

بۆیە داوا دەکەم:
با هەموومان بەتایبەت ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان قەڵەم، زمان و کردەوەمان لەڕاستای بەهێز کردنی ئەو یەکگرتوویی یە بخەینەگەڕ، یەکگرتوویی هەم لە نێوخۆی کوردستان و هەم یەکگرتوویی کوردستان لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئێران.

لە ئێستادا زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بەو یەکگرتووییە هەیە.

داوایەکی دیکەم لە کوردستانیانی خۆشەویست لە نێوخۆ و دەرەوە ئەوەیە با خۆمان بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ئامادە بکەین.

بۆیە ڕووم لە لە کوردستانیانی جامانەپۆش، ڕۆڵە خاکی‌پۆشەکان، ئەویندارانی زەماوەندی ئاڵا، خەباتکارانی حەماسەی کرماشان و لە دواییدا کورسانەکەی باوان ئەوەیە، نەورۆزی ئەمساڵ بکەن بە نەورۆزی بەرخۆدان و بەرەنگاری بۆ پتەوکردنی سەنگەری یەکگرتوویی نیشتمان.

پەنا و دوا وێستگەی ئارامی ئێمە لە کوردستانەوەیە و هەر کوردستان دەبێ تاکوو بە هەمووان بڵێین: کەس نەڵێ کورد مردوە، کورد زیندووە.

بەڕێز مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
388 viewsلەیلاخ تی وی, edited  08:59
باز کردن / نظر دهید
2023-03-07 10:47:52
پخش کنند اصلی شیشه و وابسته به سپاه پاسداران در منطقه لیلاخ

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
465 viewsلەیلاخ تی وی, 07:47
باز کردن / نظر دهید
2023-03-07 08:57:53
نە خۆفرۆشت هەس نە وڵات فرۆش
هیچ خـەمت نیە و دڵت نایتـە جـۆش

بەڵام دڵی من هەردەم دەجـــۆشی
لە داخ ئەو کوردەی وا خۆی دەفرۆشی

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
473 viewsلەیلاخ تی وی, 05:57
باز کردن / نظر دهید
2023-03-07 07:19:47
هاوڕێیان ئازیز رۆژتان باش

ئەمڕۆ سێشەممە

16ڕەشەممە2722
16ئسفەند 1401
7مارس 2023

|ژیانیکی خۆش بووتان ئاواتە خۆازین|

لەیلـــــــــــــــاخ تی وی
@Leilah_TV
407 viewsلەیلاخ تی وی, edited  04:19
باز کردن / نظر دهید
2023-03-06 23:11:21
ئەم ڤیدیۆە هی زۆترە و کۆنە

هەواڵی درۆ، حەتا بە دژی ڕژیم بێ چاک نییە!!!

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
400 viewsلەیلاخ تی وی, 20:11
باز کردن / نظر دهید
2023-03-06 23:01:07 در صورت حمله به ایران توسط اسرائیل و یا کشور های غربی

روسیه هیچ دخالتی نمیکند، همانند عراق

با کمترین مقاومت ایران شکست می‌خورد

احتمالا نیرو های زمینی را ارتش های مردمی تشکیل بدهند مانند(پیشمرگه ها،مزاران بلوچ و الاحوازیه) و اسرائیل فقط پشتیبانی هوایی و اطلاعات بکند


نا گفته نماند روحیه سپاهیان بسیار ضعیف است، پایه های جمهوری اسلامی نابود شده، جای در دل مردم ندارد، ریزش های داخل نظام زیاد شده و... کلی عوامل دیگه

باید منتظر سیاست جهانی بود!

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
392 viewsلەیلاخ تی وی, 20:01
باز کردن / نظر دهید
2023-03-06 22:51:46 بەپەلە

به دستور علی خامنه ای نیرو های سپاه پاسداران به حالت آماده باش در آمدند

اسرائیل چند مدت پیش اظهار داشت که می‌خواهد به ایران حمله کند

بەڕێوەبەری لەیلاخ تی وی: بەخەێر بێن سەر سەرو چاوم

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
381 viewsلەیلاخ تی وی, 19:51
باز کردن / نظر دهید
2023-03-06 20:42:42
‏هشدار به سابقه داران پرونده داری که جمهوری اسلامی با نام‌ ⁧ اراذل و اوباش⁩ برایشان پرونده سطح یک،دو و سه تشکیل داده

تحت هر عنوانی بخواهید با رژیم همکاری کنید بر علیه مردم،چه خبری و چه عملی فرقی ندارد علاوه بر اینکه بصورت میدانی ادب خواهید شد نامتان هم به عنوان مخبر کد دار در رسانه های مبارز افشا خواهد شد

تا ننگ آدم فروشی بر پیشانیتان نقش ببندد و شک هم نکنید بعد سرنگونی رژیم در روند دادگاهی شما به عنوان سرکوبگر به مراتب از بقیه سرکوبگران پرونده سنگین تری خواهید داشت(یک ذره شک نکنید)حالا اگر خواستید بروید در طرح ⁧ یاران حر⁩ و‌ یا هر اسم دیگه ای با جمهوری اسلامی همکاری کنید فقط بعد ها نگوئید نمیدانستیم و اطلاع نداشتیم.

اگر شرافت دارید می بینید که رژیم چه بر سر مردم آورده و‌ می آورد پشت هموطنان خود بایستید.

جمهوری اسلامی نفس های آخر خود را می کشد بیشتر بدبختی خود شما هم ناشی از وجود همین حکومت فاسد است عاقل باشید و‌ به هیچ عنوان همکاری نکنید که همدست محسوب میشوید.
‏⁧
کانال مردمی لیلاخ
@Leilah_TV
194 viewsلەیلاخ تی وی, 17:42
باز کردن / نظر دهید
2023-03-06 20:33:59
بی طرفی بی شرفی!

کاناڵی خەڵکی لەیلاخ
@Leilah_TV
408 viewsلەیلاخ تی وی, 17:33
باز کردن / نظر دهید