بڕیاربوو، ئێوارانێک لەگەڵ تەنیایمدا دەست لەنێو دەست ژوان ببەستن. بڕیاربوو، دەستت بەنێو ڕیشمدا بێنی و لەسەر دەستە تەپو تۆزاویەکەم داهاتووم بخوێنیتەوە. بڕیاربوو، ئێوارانێک بێیت و لەسەر باڵی مەلەکان خۆشەویستیمان بۆ ئاسمان باسبکەیت! چاوەکانت ببەخشیتە دەریا، بەزەردەخەنەکەت شەڕ لەگەڵ ماسیەکاندا بکەیت! 423 views ᴿˢ 𝑹𝒂𝒔𝒉𝒂 𝑺𝒑𝒐𝒓𝒕 , edited 21:03