Get Mystery Box with random crypto!

چوین گوڵ ببەین بۆ کەسانێك، لەڕێگادا دڕکی ئەوان چوو بە قاچماندا | 𝑴𝑎𝑛𝑔𝑦 𝑴𝑛.🪐🌚!

چوین گوڵ ببەین بۆ کەسانێك،
لەڕێگادا دڕکی ئەوان چوو بە قاچماندا
ژێری پێیەکانمان پڕیەتی لە برینی ئەو دڕکانەی
کە ئەوان خستیانە سەر ڕێگامان
کە خۆشمان ویستن و دۆستمان بوون
ھێندە بێدەنگ بووین تا

دڕکەکانیان چەقیە دڵمان
بۆ ھەر شوێنی چووین
میھرەبانیمان چاند و ڕقمان دوورییەوە
ھێندە گوڵمان برد
تا لەبیرمان چوو کە ئێمە
گوڵێك بووین و ئەوان ھەڵیانوەراندین....!!