Get Mystery Box with random crypto!

جەژنت پـیرۆز بـێـت دایـە ~~ 'دایـکە | 𝑴𝑎𝑛𝑔𝑦 𝑴𝑛.🪐🌚!

جەژنت پـیرۆز بـێـت دایـە
~~
"دایـکە" گیان لـەم خـەریـبـیەو لەدوری هەزاران کیلۆمەتر.لەمدیو دەریای ناوەڕاست.لەم سەرزەمینەساردەی ڕۆژ ئـاواوە.بۆنی فاسۆلیای بەرەبەیانی جەژنانی تۆ وادیسان کاسم ئەکەن.دەنگی کەوگیرو هاتوچون و بانگکردنەکانی تۆ لەگوێما ئەزرنگێتەوە.
" دایـکە " ماچی زۆرم کرد هیچیان لەزەتی ئەوماچانەی نەبو کەبەیانیانی جەژن بەشەرمەوە هی دەستی تۆم ئەکرود.سفرەو خوانی ڕازاوەم زۆر دیت.هیچیان وەک سفرە فەقیرانەو پڕ موحیبەتەکانی بەیانیانی جەژنی لای تۆ ئیشتهای نەکردمەوە.هەزارانجار ناوی خۆم گوێ لێـبو لەدەمی بانگکردنا هیچیان وەک بانگکردنی بەیانیانی جەژنی لای تۆ گوێـی پڕنەکردم. ئێستا کەبەرەجەژنانە.ئێستا کەدەزانم وەک ئیماندارێکی عیرفانی ماڵو سفرەو بەردەرگاکەت بۆنی لێخۆشبونو بەخشندەیـو گەردن ئـازادی لێ یەت.ئـێستاکەئەزانم فەقیانەی کراسەکەت خسـتۆتە پـشتەوەو ماڵت پڕکردووە لەبۆنو بەرامەی جەژن و بوخوردو سـمڵ. ئـێستا کەئەزانم من لەوێ نیم تابانگم بکەیتوو گەردنم ئازاد بکەیت.تابانگم بکەیتو بەشەرمەوەو لەژێر لێوەوە بڵێم گەردنم ئازادبـکە و بەچاو داخستنەوە دەستەکانت ماچ بکەم .بـەڵام هـێشتا زۆر نزیکیت لیمەوە زۆزر نزیکم لیتەوە..
"دایـکە گـیان" من ئەگەر سەدان سـاڵ تەمەن بکەم چـەند هێندەی نـوح جەژن ببینم. بەڵام بەیانیانی جەژن دڵم تونددەبێ و هـەست بەخەریبی ئەکەم..!!


ᚑᚑᚑ @m4ngy_mn ᚑᚑᚑ