خۆشمدەوێیت نەک لەبەر ئەوەی کە ھەیت بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو ساتانەی لەگەڵ تۆم ھەست بە بوونم ئەکەم خۆشمدەوێیت نەک تەنھا لەبەر ئەوەی خۆت ھەیت بەڵکو لەبەر ئەوەی مانا بە منیش ئەبەخشیتەوە خۆشمدەوێیت لەبەر ئەو بەشەی بـــوونم، کە تـــۆ زیندووی دەکەیتــــەوە! خۆشمدەوێیت چونکە دەست دەخەیتە سەر دڵە بێ ئۆقرەکەم ئەو شتانەی مانایان نییە مانایان پێ دەبەخشیت ئەو شوێنە شاراوانەی دڵم کە بە پەنھانی مابوونەوە بە نووری تابانت ڕوناکت کردونەتەوە خۆشمدەوێیت چونکە ھاویارمیت بە تەختە شکاوەکانی ژیان، کەپرێکم بۆ دروست دەکەی تا تێیدا بحەسێمەوە خۆشمدەوێیت چونکە پێش ھەر کەس و ھەر بوونێک ھاویاریت کردم زیاتر لە چارەنوسێک شادیت بۆ ھێنام ئەو ھەموو دیاریەت پێ بەخشیم بێ ھیچ پاڕانەوەیەک، ووشەیەک، یان ئاماژەیەک ئەم ھەموو توانایەت پێبەخشیم، چونکە خۆت بوویت دەی لە کۆتایدا خۆشەویستی ھەر ئەمەیـــە! شادەمــارمـــــــھ ᚑᚑᚑ مــانـگی مــن ᚑᚑᚑ 180 viewsکــچـی شــیـــن , edited 11:42