Get Mystery Box with random crypto!

خۆشەویستم... ئەو ڕۆژەی ژیانی من کۆتایی دێت و بە خاکم ئەسپێرن، | 𝑴𝑎𝑛𝑔𝑦 𝑴𝑛.🪐🌚!

خۆشەویستم...
ئەو ڕۆژەی ژیانی من کۆتایی دێت و بە خاکم ئەسپێرن، زۆر شت ھەن کە لەگەڵ جەستە بێ ڕۆحەکەمدا دەنێژرێن و کەسیش پێیان نازانێت...
حەسرەتی گەشتنم بە تۆ،
بینینی چاوەکانت بۆ جارێکیش بێت،
بۆن و باوەشت کە تاکە ئاواتی ژیانمە،
خەمی بوونمان لە یەک ماڵدا و ژیان کردنم لە ژێر سایە و سێبەرت،
ئەو ساتانەی کە ئەبێت تیایدا پێبکەنم
لەگەڵ تۆدا...
کێ چوزانێت..؟ کێ چی تێدەگات چەند جار بە دڵێکی پڕ خەمەوە تەماشای چاوەکانتم کردووە لە کامێرەوە..؟ چەند جار سەرم بۆ ئاسمان بەرز کردۆتەوە و وتومە خودایە یان بیخە قسمەتمەوە
یان بۆ خۆتم ببەوە'!
کێ ئەزانی چەند جار بە حەسرەتەوە چاوم بڕیوەتە خۆشبەختی خەڵکانیتر و بە گوناحی پێکەنیوم..؟
ئەو ڕۆژەی کە ئەمرم کێ لە جەستە بێ ڕۆحەکەی من ھەموو ئەو شتانە ئەخوێنێتەوە...
مرۆڤەکان بە زیندوویش لێم حاڵی نابن، بەڵام ئەشکی من تۆ ببینە من دوای مردنیشم ناوی تۆ ئەبێتە
ھەناسەی کۆتایم'!

شادەمــارمـــــــ'ھ

12:12 a.m

ᚑᚑ مــانـگی مــن ᚑᚑ