Get Mystery Box with random crypto!

گەر تــۆ پێبکەنیت پیــری درەنگتــر دێــت بـۆ بەر پـەنجــەرەی | 𝑴𝑎𝑛𝑔𝑦 𝑴𝑛.🪐🌚!

گەر تــۆ پێبکەنیت پیــری درەنگتــر دێــت
بـۆ بەر پـەنجــەرەی عــومـرم..
ھەموو گوڵەکانی ســەر کــراســە ڕەنگــاو ڕەنگــەکانیــشم بە گەشــی دەمێننــەوە، گەر تۆ پێبکــەنیت مــەرگ چـەند فـەرسەخێــک لە بەختــەوەریـم خۆی بەدوور دەگــرێت..
خــۆر بە شێوەیــەکــی جوانتــر ھەڵـدێ و مانــگ دڵـگیرانەتــر لـە ئاسمـاندا دەگــەشێتــەوە، گـەر تـۆ پێبکـەنیـت شەقامـە تـاریکـەکانـی تـەمەنـم تـوانای نائـومێـد کردنــی منیـان نابێـت..
پێـکەنینــەکانی تــۆ ئەو تــابلــۆ ڕەنگـاڵانــەن کـە بە دیــواری دڵــمەوە ھەڵــمواسیــون، ئـەو دەنــکە یاقــوتــانەن کــە ملوانکــەی شادیــم لێیــان چنیــووە، سومبــولی ئەو دێــڕانەن کــە ووشەگـەلێــکی ڕازاوەیــان لە ئامێــز کــردووە...
نووری چاوەکــانی من، گــەر تۆ پێبکەنیــت؛
ژیــان بەم ھەموو ناشرینیــەوە، جــوانە...
ژیــان بەم ھەموو مردنــەی ڕۆژەکــانیەوە،
ژیــــانــــە... !

شـادەمـــارمـــــــ'ھ

9:09 a.m

ᚑᚑ مــانـگی مــن ᚑᚑ