Get Mystery Box with random crypto!

پلان و سیناریۆی ئێران بۆ دەستبەسەر گرتن بۆ سەر باکوری سوریا و | پێگەی مجد

پلان و سیناریۆی ئێران بۆ دەستبەسەر گرتن بۆ سەر باکوری سوریا و داهاتوی ئەم ناوچە:

ئێران کاردەکات لەسەر ئەوەی ناوچەی ناوەڕاست داگیر بکات بە نەخشەێکی تەواو کراو لەباکوری سوریا تا کەنداوی عەڕەبی..

لەحاڵەتی تەواو بوونی پرۆژەی فارسی بۆ ئەم ناوچە ئەوە وادەکات کە بارودۆخی سوریا خەراپتر ببێت.

ئەمڕۆ ئێران کار لەسەر ئەمە دەکات:
چەسپاندنی شەش بنکە لە "مثلث الموت"ەوە تا "تل شهاب" ئەو بێجگە لەو بنکانەی دمشق و چاواردەوری #دمشق و #قنطیرة و #سویداء
ــ چەسپاندی بنکەێکی گەورە و سەرکی لە "اللجاة" و کردنەوەی ڕێگای گەیاندن و پەیوەندی لە سەر خەتی #بغدا ــ #دمشق ــ #بيروت.
ــ دروست کردنی خەتێکی بەرگیری کردن و موشەکێک دورهاوێشتن، کە ناوچەی ناوەڕاست کۆنتڕۆڵ کات تا کوندەی عەڕەبی.

لەماوەی سێ ساڵی داهاتو ئێران کاردەکات لەسەر داڕێژراندی ئەم پلانە کە شتێکی لێکجیاکراوەێە بۆ ئیمپراتۆریەتی فارسی، و لەحاڵەتێک کە #ئێران دەستیخستە سەر تەواوی باکوری سوریا لەم کاتەدا کار دەکات لەسەر وتووێژ لەگەڵ ئوڕۆپیەکان و ئەمریکیەکان بۆ چەسپاندنی خۆی بە شێوەێکی بەردەوام، ئەم کات ئێران کەسێکی تر هەڵدەبژێرێت لەشوێنی "بشار الٲسد" بۆ ناوچەکە.
ئێران لەم کاتە دا وامان بۆ دەردەخات کا گەمارۆ کردنی ئیسڕائیل تەواو دەکات ئێران بەڵام لەڕاستی دا هەڵدەستێت بە بەتاڵکردنی ناوچە سوننیەکان(دمشق، حوران) و باکور بەتەواوی، و زۆر کردنی جموجۆڵەکانی نهێنی لەناو خاکی ئیسڕائیل بەئاڕاستە کردنی (حیزب اللە) بەم کارە لە باکوری #لبنان لەهەموو کاتێکدا کە زەمانەتی ئەوە بکرێت بۆ ئێران کە خۆی ببێت بە هێزی دەسەڵات لەناوچەکە.

ئەوەی ئەمڕۆ ڕو دەدات لەباکووری سوریا بەشێکە لە زاڵبوونی ئێران بەسەر ناوچەکە، و ڕاستی ئەوەی ڕوو دەدات هاوبەستی کراوە لەنێوان ڕژێمی سوریا و چەند دەستێکی نادیار کە سەر بەئەون.

چەند پیلانێک هەیە کە لە پشتەوە نەخشەی بۆ دەڕێژێندرێت و لەداهاتودا ئاشکرا دەبێت، و بەهانەی ڕژێمی سوری بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکووری سوری و کوشتنی و لەناو بردنی خەڵکەکەی بە بیانۆی هیچ و کەمن و لەڕۆژگار دا هەمووی بەدەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت.