Get Mystery Box with random crypto!

مژدە بۆ سەرجەم فێرخوازانی زانستی شەرعی لە کوردستان لە سەر داو | که‌ناڵی‌فه‌رمی‌ماموستا‌ جاسم‌ که‌رکوکی

مژدە بۆ سەرجەم فێرخوازانی زانستی شەرعی لە کوردستان

لە سەر داوای بەشێک لە فێرخوازان لە کوردستان بڕیارماندا خولێکی زانستە شەرعییەکان بە ڕێگای ئۆن لاین بکەینەوە.

سۆشیاڵ میدیای نەسیمی ڕۆح بە هەماهەنگی لە گەل ماڵی فەرموودە خولێکی زانستە شەرعيیەکان دەکاتەوە بۆ ماوەی (دوو) مانگ:

- خوێندن بۆ ھەردوو ڕەگەزی نێرو مێیە.
- خوێندن بێبەرامبەرە و خولەکە قازانج نەویستە.
- لەم خولەدا پێنج زانست دەخوێندرێت

کاتی خوێندن:
فێرخواز لە ھەفتەیەکدا (پێنج) شەو دەخوێنێت، شەوانی: (شەممە ویەک شەممەو دوو شەممە وچوار شەممە وپێنج شەممە).

کات: دوای نوێژی عیشا.
- کاتی وانەکان لە کاتژمێر (10) دەست پێدەکات.
- ماوەی وانەکە یەک کاتژمێرە: (45) خولەک وانەیەو، و(15) خولەکیش پرسیارو ووەڵام.
- لە ھەر شەوێکدا تەنها یەک وانە دەخوێندرێت.

ئەو مامۆستایانەی وانەکان دەڵێنەوە:

مامۆستا سەرباز
بابەتی عەقیدە، کتێبی (لمعة الاعتقاد الهادي الی سبيل الرشاد لابن قدامة المقدسي).
لە کۆتایی دەورەکە مامۆستا مۆڵەتی کتێبەکە (ئیجازە) دەبەخشێتە بەشداربووان.

د. نامق گەزنەیی
بابەتی اصول الفقه كتێبی (الورقات لٳمام الحرمين).
لە کۆتایی دەورەکە مامۆستا مۆڵەتی کتێبەکە دەبەخشێتە بەشداربووان.

د. ابراهیم هەرشەلی
بابەتی کتێبی (داڕنینی ئاین لە مەزهەب وفیقهی موجتەهیدەکان بیدعەیێکی ترسناک وپیلانێکی مەترسیدارە).

م. ئەبوبەکر بەحرکەی
بابەتی مەترسی تەکفیرو چەند نموونەیەکی تەکفیر کە لەم سەردەمەدا باوە.
سوود لە کتێبی: (تکفیر اهل الشهادتین) للٲستاذ الدکتور الشریف حاتم وەرگیراوە.

مامۆستا خالد خوراسانی.
چەند بابەتێکی فیقهی گرینگ لەسەر مەزهەبی ئیمامی شافیعی.

مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
پابەندبوون بە کاتی وانەکان.
پڕکردنەوەی بەڵێننامەی بەشداریکردن.
- رەچاوکردنی ئادابی شەرعی لە کاتی وتنەوەی وانەکان.

تێبینی: لە کۆتایی خولەکە بڕانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازان جگە لە مۆڵەتی هەردوو کتێبی (لمعة الاعتقاد) لە لایەن مامۆستا سەرباز و (ورقات امام الحرمين) لە لایەن دکتۆر نامق.

تۆمارکردنی ناوەکان:
لە رێکەوتی (7/ 8 / 2022) بەردەوامە تاکو ڕێکەوتی (12 / 8 / 2022)

لینکی ناو تۆمارکردن:
https://t.me/+ZJlytJm6AZ8yMmFi

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
+9647504542443
+9647517450559

بۆ ئاگاداربوون لە بڵاوکراوەکانی نەسیمی ڕۆح بەشداربە لە کەناڵەکانی:

کەناڵی نەسیمی ڕۆح لە تیلیگرام:ئەدمین کەناڵ https://t.me/Abdulha0
https://t.me/nasimiroh
کەناڵی نەسیمی ڕۆح لە یوتیوب:https://youtube.com/channel/UCa8pjpD611GgfE8doszXzrA
پەیجی نەسیمی ڕۆح لە فەیسبوک:

نەسیمی ڕۆح بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ئاینی وکۆمەڵایەتی