Get Mystery Box with random crypto!

پەندەکانی پێشینیان نە خۆشی زستان، نە خەندەی زاڵم فریویان نەخۆ | بنگاه املاک و مسکن (مندی)

پەندەکانی پێشینیان

نە خۆشی زستان، نە خەندەی زاڵم
فریویان نەخۆی، قەزات لە ماڵم!

دوو شت بۆ دوو کەس قەت نییانە خێر
نە خواردن بۆ تێر، نە چرا بۆ کوێر

نە بێژنە عەڕەب کاکە مەرحەبا
ئەخوات و ئەبا، ئەڕیتە عەبا

وریا بە نە پێت هەڵکەوێ لە مێخ
نە لە تاوی پێت بچۆرە لای شێخ

ناگەی بە مراد لە دوو ناتەمیز
نە تووتنی جێ‌میز، نە کچی دایە‌حیز

نە خانەی سەر شیو، نە خانمی کچەتیو
نە سەودا لەگەڵ پیاوی هیچ‌نەدیو

هەموو شتێ حۆجەی بە هەوڵە و هەلە
نەچیتە ناو ئاو، فێر نابی مەلە

نەخشی ڕووی ئاغا تێک‌دەچێ زوو زوو
هەر حەریر نابێ، دەشبێتە بووزوو

نە خۆشی ڕاستی میوانی خوایە
زەوادیش نەبڕێ، هیچی لێ‌نایە

نە دار نە پەردوو، نەعلەت لە هەردوو
لە سەرەتان و نەخۆشیی زەردوو

نە ڕەنج بۆ ناکەس، نە شین بۆ مردوو
نە خۆ ماندوو کەن بۆ سڵاوبردوو

پەندی پێشینیان