شتێک کە جێگەی چۆڵە ڕەخنەی پەرتووکە خوێنەران و کتێب دۆستانی هێژا، بەرنامەی #خوێندن_نووسین زنجیرە کێبەرکێیەکی مانگانە لە ژێر سەرناوی "ڕەخنەی کتێب" بەڕێوە دەبات. #خوێندن_نووسین هەوڵێکە بۆ کۆ کردنەوەی سەرجەم ئەو ڕەخنە و شرۆڤانە کە نووسراوە. کێبەرکێی یەکەم: بەرنامەی #خوێندن_نووسین بەڕێوە دەبات: تەوەر و بابەتی کێبەرکێ: ڕەخنە و شرۆڤەی کتێبی "هەزارداڵانی جندۆکان" بەرهەمی نووسەری کورد، حەسەنێ مەتێ، بە وەرگێڕانی فاتمە کاکەسووری کە لە لایەن چاپەمەنی خانییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ناساندن و وەشاندنی بەرهەمەکان: بەشداری کردن لەم کێبەرکێیەدا بە واتای ئیزن دان بە بەڕێوەبەرانی پرۆژەیی #خوێندن_نووسینە کە ئەو ڕەخنانە هەر بە ناوی بەشداربووانەوە بڵاو بکەنەوە. هەروەها بەرهەمانی براوە بە زووترین کات دەناسێندرێت و بڵاو ئەکرێتەوە. تکایە بەشداربووان مەرجەکانی خوارەوە لە دەقەکانیاندا ڕەچاو بکەن: بەرهەمەکان بە هەر دوو قاڵبی Word و PDF بێت و لە گەڵیدا ناو و ناوی بنەماڵەیی و شار و ژمارەی پێوەندی نووسرابێت. بەرهەمەکان کەمتر لە یەک لاپەڕە و زۆرتر لە پانزە لاپەڕە نەبێت. بەرهەمەکان تەنیا بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسرابێت. فۆنتی دەقە کوردییەکان Unikurd 14 بێت. فۆنتی دەقە فارسییەکان BNazanin 14 بێت. بەرهەمەکان دەبێت لە لایەن بەشداربووانەوە نووسرابێت. دوایین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم: ۱۵ڕێبەندانی۱۴۰۰ خەڵات: بە پێی هەڵسەنگاندنی داوەران، بە یەک لەو ئازیزانەی کە پلەی یەکەم دێنێتە دەس، پێنسەد هەزار تمەن خەڵاتی دەدرێت. بە براوەی دووەم و سێیەمیش لە لایەن "#خوێندن_نووسین"ــەوە کتێبێک بە دیاری دەدرێت. شێوازی ناردنی بەرهەم: بەشداربووان دەتوانن بە ئیمەیل و تێلێگرام بەرهەمەکانیان بۆ ناوەندی بەڕێوەبەریی #خوێندن_نووسین بنێرن. تێلێگرام: @xwendin_nusin ئیمەیل: xwendin.nusin@gmail.com 402 views20:50