"داوای هاوکاری بۆ بەشی منداڵان" چاپەمەنیی مانگ بۆ ڕێکخستنەوه و پەرەپێدانی بەشی منداڵان و تازەلاوان، پێویستی بە کەسێکی شارەزا و چالاک لە بواری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا هەیە کە بەرپرسیارییەتی ئەو بەشە بگرێتە ئەستۆ. بۆ ئەو مەبەستە لە تەواوی ئەو کەسانەی کە شارەزاییان لەو بوارەدا هەیە و خوازیاری ئهو ئهرکهن، داوا دەکەین پێشینە و ڕێزومەی کاری (CV) خۆیان بنێرن بۆمان. جێی ئاماژەیە کە خوازیاران دەبێ خاوەنی ئەو تایبەتمەندییانەی خوارەوە بن: ـ شارەزایی تەواو بەسەر زمانی کوردیدا ـ شارەزایی لە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا، بەتایبەت "ئەدەبی منداڵان"ی هاوچەرخی جیهان ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەش وەک خاڵی بەھێز چاو لێدەکرێت: ـ خوێندنی ئاکادمیک و پلەی زانستی پێوەندیدار ـ شارەزایی بەسەر زمانەکانی دیکەدا بەتایبەت ئینگلیزی ـ بەرهەمی چاپکراو لە بواری منداڵاندا ـ پێشینەی پەروەردە و ڕاھێنان وەک مامۆستا (شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکە گرینگ نیە.) هەر کەسێک هەڵگری زۆرترین تایبەتمەندی بێت وەک بەرپرسی بەشی منداڵان و مێرمنداڵانی مانگ دیاری دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرەڕای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا، سەرەڕای دیاریکردنی ئەرکەکانی و ڕاپەڕاندنیان، خۆی بڕیاردەری ئەو بەشە دەبێت. تکایە پێشینە یان ڕێزۆمەکانتان (CV) بۆ ئەو ئێمەیلانەی خوارەوە بنێرن: mangpub1@gmail.com info@mangpub.com چاوەڕوانی پێوەندیتانین! 448 viewsedited 10:40