Get Mystery Box with random crypto!

ئّـــاُشّقّئ شّتاُنهَّ💫🦦

لوگوی کانال تلگرام mard_m — ئّـــاُشّقّئ شّتاُنهَّ💫🦦 ئ
لوگوی کانال تلگرام mard_m — ئّـــاُشّقّئ شّتاُنهَّ💫🦦
آدرس کانال: @mard_m
دسته بندی ها: سرگرمی ها
زبان: فارسی
مشترکین: 160
توضیحات از کانال

قەرزاری میهرەبانـــی ئـافرەتــێـکــم
کـەلـەمنــاڵــیەوە بـانگــی ئـــەکــەم (دایـکـە)🤍✨
Owner. rasha Gyan 🖤💫

Ratings & Reviews

4.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها

2021-11-02 18:54:02
#ayub
1.5K viewsedited  15:54
باز کردن / نظر دهید
2021-11-01 20:04:20 ئەمرۆ لەخەو ھەستام و بینیم پەڵەیەکی شین لەسەردەستمە
دایکم پێی وتم ھیچ نیە مادام ئازاری نیە
باوکم باش سەیری دەستی کردم و وتی ھیچ نیە ھی زۆر خەوتنە
براکەم پێی وتم بوەستە لە گلەیی کردن
مامۆستای وێنەکێشانەکە پێی وتم ئاسەواری کۆتا تابلۆیە کە کێشاوتە
مامۆستای مۆسیقاکە پێی وتم ئاسەواری راھێنان کردنە بە پیانۆکە بۆ ماوەیەکی زۆر
مودەڕیبەکم وتی ھی تەمرینی بۆکسێنە
کچە ھاورێکەم وتی ماکیاجە کەوتۆتەسەری
ھاورێ کوڕەکەم تێبینی نەکرد
دکتۆرەکەم وتی ئاسەواری دەرونیە و ھۆکارەکەی گۆشەگیریەکی زۆرە
خۆشەویستە کۆنەکەم پێی وتم شوێنی کۆتا دەست گرتنی ئەوە
خۆشەویستی ئێستام وتی ھی ئەوەیە بیرت ئەکەم
خەڵکە نەناسراوەکەی ناو میترۆکە وتیان بەر ئۆتۆمبێل کەوتوە
خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە پێی وتم ئاسەواری بەرکەوتنە لەگەڵ میترۆکەیا
پیاوە پیرەکەی دراوسێمان ئامۆژگاری کردم بەفری بخەمە سەر
سەرم بەرزکردەوە بە ڕویا بۆ ئەوەی سوپاسی بکەم ' چونکە لە کۆتایا تاکە کەسێک ھەبوو لای گرنگ نەبوو بەچی وام لێھاتووە وەرێی نیشاندام کە پێویستە چیبکەم چونکە ئازارەو منیش بەفرم خستەسەر

لە کۆتای رۆژەکەیا ئەو پەڵەشینە رۆشت و ھیچ ئاسەوارێک و ئازاری نەما
لەبەیانی رۆژی دوەما رۆشتم بۆ ماڵی دراوسێ پیرەکەمان بەو پاکەتە کێکەی لەگەڵ خۆم ھێنابووم .. بینیم رۆشتوە و دوێنێ شەو کۆتا ھەناسەکانی دەرچوون
لەکاتی پرسەکەیا لەیەکێکم پرسی پێموابێ یەکێک بوو لەوانەی لاشەی شوشتبوو پێی وتم : ڕوخساری سپی بوو پێئەکەنی..
بەڵام لاشەی ، پڕ بوو لە پەڵەی شین .

_سندس أحمد.
- وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە Emad Rastad
2.2K viewsedited  17:04
باز کردن / نظر دهید