2022-08-29 07:30:29
تەندروستی /خواردنەوەی چا چی بەسەر جەستە دا دەهێنێت؟
لە دوای ئاوەوە، خواردنەوەی چا بە یەکێک لەو خواردنەوانە دادەندرێت کە زۆرترین کەس بە کاری دەهێنێت لە تەواوی جیهاندا.
چای ڕەش جگە لەوەی کە تامێکی خۆشی هەیە، زانست سەلامندوویەتی کە چەند سودێکی گرنگیشی هەیە بەهۆی ئەو دژە ئۆکسیدانتانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی healthline، دیارترین سوودەکانی خواردنەوەی چا ئەمانەن:
١- بەشیوەیەکی باش کاریگەری هەیە لەسەر باشترکردنی تەندروستی دڵ
٢- بەشدار دەبێت لە ڕێکخستنی کۆرستڕۆڵی خوێن
٣- یارمەتیدەرە لە پێشخستنی کارەکانی گەدە
٤- دەتوانێت فشاری خوێن کەم بکاتەوە
٥- مەترسی جەڵتە کەم دەکاتەوە
٦- دەتوانێت بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن
٧- مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە
٨- تەرکیز زیاد دەکات
شارهکهم مهریوان
@marivani
376 views04:30