Get Mystery Box with random crypto!

هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا

لوگوی کانال تلگرام meleksha — هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا ه
لوگوی کانال تلگرام meleksha — هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا
آدرس کانال: @meleksha
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 3.76K
توضیحات از کانال

🔸مامۆستا جەلال گەورەترین و
خاوەن ئەزموونترین شاعیری ئێستای کوردستان
یاری دێرینی هێمن و هەژار و پەشێو، سواره و مارف ئاغایی، هەردی و بێکەس و گەوره شاعیرانی دیکه.
بە ڕێزەوە { ئاڵوگۆڕمان نییە }
@tiropik

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها

2022-08-26 23:03:11 ‍ #پازار: فەرهەنگی ئینسایکلۆپێدیکی ڕەنگی کوردی

دانانی: خاتوو #سەحەر_موعێزی


بەرهەمێکی ناوازە و هەواڵێکی خۆش

د. #بەختیار_سەجادی

خۆشحاڵم بە بیستنی هەواڵی چاپ‌بوونی "پازار: فەرهەنگی ئینسایکلۆپێدیکی ڕەنگی کوردی"، دانانی خاتوو سەحەر موعێزی. ئەم فەرهەنگە تەنها بەرهەمێکی دانسقە نییە لە کتێبخانەی کوردیدا بەڵکوو نموونەی هاوشێوەشی لە زمانەکانی تر و لەو ئاستەدا نادۆزرێتەوە. کتێبەکەم بەر لە چاپ بینیوە و تا ڕادەیەک ئاگاداری ڕەوتی دانان و بڵاوکردنەوەیەم. کارێکی بێ‌وێنە و ناوازەیە. نموونەیەم لە هیچ زمانێکی تردا نەبینیوە: حەفتا و سێ هەزار ڕەنگ! کورد تەنها بۆ ڕەنگ حەفتا و سێ هەزار وشەی هەیە! سەرەتا باوەڕم نەدەکرد، بەڵام دوای بینین و پشکنینیەوە لە لایەکەوە شاگەشکە بووم بەو دەوڵەمەندییە و لە لایەکی تریشەوە ناڕەحەت بووم لەبەر ئەوەی دەسەڵاتە جیاجیاکان ئاوڕیان لەو دەوڵەمەندییە نەداوەتەوە و بۆخۆشمان ئاگامان لێ نییە.

کوردی لە ڕووی ژمارەی پەیڤ و وشەوە و لە باری داڕشتنی وشەوە و بە هۆی شێوەگەل و ڕێساگەلی وشەسازییەوە بە یەکێک لە زمانە هەرە دەوڵەمەندەکان دادەنرێت. شێوەزارە کوردییەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا - جیاواز لە ڕووی جوگرافی، ئایینی و فەرهەنگییەوە - لە ژێر دەسەڵاتی سیاسیی جیاوازدا بە شێوەی خودبژیو و دوور لە یەک گەشەیان کردووە و نەبوونی پێوەندییەکی ڕێکخراو و هەمیشەیی لە نێوان دەسەڵاتە گەورە و بچووکەکانی سەردەمانی ڕابردوودا هێندەی تر سەربەخۆییی ڕێژەییی بەخشیوەتە شێوەزارەکان. هەر شێوەزارێکیش بۆخۆی بەسەر چەندین تاقم و دەستەی زمانیدا دابەش‌کراوە و هەڵگری قامووسی وشەی تایبەت بە خۆیەتی.

پێکهاتەی نەریتیی جڤاتە کوردییەکان لە ڕابردوودا و ئامادەبوونی یەکەگەلی جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی لە سیستەمی فەرهەنگیی نەریتەواندا و هەروەتر بایەخی هەرە گرنگی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ لە گوندەکاندا تێکڕا هۆکاری سەرەکین بۆ فرەیی و زۆربوونی پەیڤی کوردی. فۆلکلۆری کوردیش، ڕێک وەک زمانی کوردی، چەشناوچەشن و فرەڕەنگ و چەندلایەنەیە. فۆلکلۆری کوردی بەسەر چەندین بەشی جیاوازدا دابەش دەکرێت و هەر بەشێک دەیان بن‌جۆر و ژێرچەشنی لەخۆگرتووە. کە ڕووبەڕووی دەوڵەمەندی و بەرفراوانیی زمان و فۆلکلۆری کوردی بووینەوە، پەسەندکردنی ئەو ڕاستییەی کورد حەفتا و سێ هەزار وشەی بۆ ڕەنگ هەیە ئاستەم نییە.

پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە بەڕێز خاتوو سەحەر موعێزی دەکەم کە ماندوویی‌نەناسانە پرۆژەیەکی گەورە و پڕوردەکاریی لەو چەشنەی سەرکەوتووانە تەواو کرد و بەم شێوەیە ناوی خۆی وەک مرۆڤێکی هەڵکەوتە و بلیمەت لە مێژووی نەتەوەیەکی بێبەشدا تۆمار کرد. ئەم خاتوونە سیانزە ساڵی تەمەنی بۆ ئەم کارە تەرخانکردووە و هەر بۆیەش شایانی هەموو جۆرە ڕێزلێنانێکە. هەروەهاش، سوپاسی ئەکادیمیای کوردی و بە تایبەت بەڕێز دکتۆر عوسمان دەشتی دەکەم کە بەرەو پیری داواکارییەکەمانەوە هاتن و بڕیاریان دا لە چاپی بدەن.

سەرەتا بڕیار بوو پێشەکییەکی تێروتەسەل بۆ ئەم خەرمانە بەپێزە بنووسم، بەشێکیشم جێبەجێ کرد، بەڵام بەداخەوە کەمیی کات و زۆریی کار مۆڵەتی پێ نەدام هەمووی تەواو بکەم. گرنگ ئەوەیە خودی بەرهەمە بەپێزەکە لە چاپ‌ درا. دیسانەوە پیرۆزبایی لە هەموو تاکێکی دڵسۆزی کورد و هەموو ئەویندارانی پەیڤ و فۆلکلۆری بێ‌نازکەوتەی کوردی دەکەم. لە ڕووی ئەکادێمیکیشەوە، ئەم بەرهەمە گەلێک سوودبەخش و بەکەڵکە بۆ توێژەرانی بوارگەلی زمان، زمانناسی، فۆلکلۆر، ئەدەبی زارەکی، مرۆڤناسی و کۆمەڵناسی.

لە کۆتاییدا دیسانەوە دەست‌خۆشی لە دانەری زێدە هێژای ئەم بەرهەمە ڕەنگینە دەکەم و ماندوونەبوونی پێ ئەیژم. وەکوو کوردێک سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو بارە قورسەی ئەم خاتوونە قەدرگرانە شانی داوەتە بەر. جێگای خۆشحاڵی و مایەی شانازییە کاتێ دەبینین خاتوونێک، سەڕەڕای کۆسپ و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانی ژیان لە ناوچەیەکی گەشەنەسەندوو و پڕئاریشەدا، بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادات و بەشێکی گەورەی ‌کات و وزەی خۆی تەرخان دەکات بۆ بەرهەمێکی ناوازەی لەو جۆرە. هیوادارم لە هەموو ژیانیدا سەرکەوتوو و سەرفەراز بێت، وەک هەمیشە.
t.me/SomaGovar
517 views20:03
باز کردن / نظر دهید
2022-08-23 12:13:44 https://t.me/jnanipesheng
962 views09:13
باز کردن / نظر دهید
2022-08-15 23:08:46 هەزاران ساڵم تەمەن پێویستە
وەسفی قامەتی بەرز و
تەژی لە ڕەمز و ڕازت کەم
بەڵام داخەکەم
کالیسکەی زەمان
بە هەشتاو دێت و
توند توند ڕادەبرێ
لەم ماوە کورتەی تەمەندا تەنیا
دەتوانم وەسفی
نیم نیگای شوخی پڕ لە نازت کەم

جەلال مەلەکشا

@meleksha
1.8K views20:08
باز کردن / نظر دهید
2022-08-03 11:08:47 #دیکلەمە
"چۆن شێت نەبم"
شێعر و خوێندنەوەی:
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا

https://t.me/meleksha
2.3K viewsedited  08:08
باز کردن / نظر دهید
2022-07-27 10:38:14 کاناڵێکی جوان و لەبەر دڵان.
شێعر و پەخشان،
گۆرانی و لاوک و حەیران.
هاوڕێمان بن هاوڕێیان

https://t.me/chamochya
399 views07:38
باز کردن / نظر دهید
2022-07-21 20:02:07
شەو کڵافێکی ڕەش و شێواوە بۆم هەڵناکرێ
زوڵمەتێکی قووڵە ئاسان ناڕەوێ، تێک نادرێ
من ڕێبواری بیابانی ژیانی سەخڵەتم
ڕێ دەپێوم لەم کڕێوە و تۆفەدا بۆ ئاگرێ

مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
1.1K views17:02
باز کردن / نظر دهید
2022-07-08 14:39:21
2.9K views11:39
باز کردن / نظر دهید
2022-07-05 19:00:49 ڕایەخێکیان بۆ ڕاخستم
قەڵەمێکی دەستەمۆیان دایە دەستم
وتیان بنووسە شەوەزەنگ
لەم وڵاتە سرووشتیە،
بۆنی گوڵ و تیشک و هەتاو و دەمار ئەگرێ
ئەوەی بەرەو ئاسمان ئەفڕێ ئەشقیایە
عومری باڵندەی بەرزەفڕ،
کورتە بە قەد تەمەنی گوڵ،
هەر زوو ئەمرێ
وتیان بنووسە ئاسمان،
قەڵەمڕەوی یاسای داڵە
ئەوین چیای یاخی بوونە
بۆنی گوڵ و بێنی ڕۆژ و پەڕووچکەی ئاسمانی بەرز
خەونە، خولیایە، خەیاڵە
وتیان بنووسە یاسای داڵ،
یاسای خوایە
چی باڵندە و پەلەوەرن بێ سام و سڵ
هەتا بن‌میچی ئەو ڕکەی تێیدا دەژین
دەتوانن دەنگیان هەڵبڕن
ناو بە ناویش بە سرتە سرت،
قام و حەیران بۆ داڵ بچڕن
ئەتوانن لە شەقەی باڵ دەن
تا بەر دەرکی قەفەز بفڕن
لقی شکاوی گوڵێکم کردە قەڵەم،
بە خوێناوی بولبولێکی کوژراو نووسیم؛
نووسیم؛ ئاسمان قەڵەمڕەوی باڵندەیە
نووسیم،
ئەوین یاسای بێ خەوشی دڵدارە
گوڵ و ئاسمان و ئازادی،
قانوونی خوای ئەویندارە ...

مامۆستا جەلال مەلەکشا

@meleksha
2.0K viewsedited  16:00
باز کردن / نظر دهید
2022-07-01 08:18:57 ( بۆ شەرەفی شیعر، جەلال مەلەکشا ) .

لە " پیرمام" ی گەرمێنی کوردستان گیرسابوومەوە. تەنیا بووم و سەرقاڵی کار لە کوردستان تیڤی . بەتلێفوون پێیان وتم کەسێک کاری پێتە. چاک و چلۆنیمان کرد، وتی برادەرێک لە لامە، پێی خۆشە قسەت لە گەڵ بکات. نەمدەزانی بەم ئێوارە ساردەدا کێ هێندە سەرخۆش و بەکەیفە دەیهەوێ لە هەولێرەوە، لە گەڵ من قسە بکات ! کە دەنگە نەناسراوەکە ماڵئاوایی کرد، دەنگێکی ئاشنا و ماندوو وتی : فەرەیدوون! چۆنی؟ منم جەلال!
هەرگیز بڕوام نەدەکرد لە کاتێکی ئاوەهادا، دەنگی جەلال لە نزیکەوە بژنەوم. جەلال و سلێمان دڵسۆز، بە دژواری و بە قاچاخ، ئاودیوی سنوور بوبوون . نەمهێشت لە هەولێر بمێننەوە، هاتنە لام لە پیرمام، لە لای من نەختێک ئەمینتر بوو بۆ حەسانەوە. ڕۆژان و شەوانێکی فرە نایابمان ڕابوارد بە شیعر و بە چیرۆک و باس و خواسی ئەوەی بەسەری بێ سەروەریی زمان و ئەدەبیاتی ئێمەدا دێت و بە قاڵ و قەوڵی شاد و ناشاد و بە گێڕانەوەی بیرەوەری.
شەوان ڕابگرد و ڕۆژان ڕۆیشتن, سلێمان لە " ڕامان" دامەزرا و جەلال لە "شۆڕشگێڕان" بارگەی خست. دواتر، تا ئەو دەمەی جەلال باروبنەی بەرەو رۆژهەڵات پێچایەوە، فرەیک شیرینی و تاڵیی ڕۆژگار مان پێکەوە چێشت. سەربوردەی ئەو ماوەیەی لە هەولێر ژیا و جارناجار پێکەوە بووین، دوورە و درێژ، تاقەت و حەوسەڵە و دەرفەت کورت و کەم .
وەلحاسڵ،ئەم" پێشوازی"یەم ، هەر لەو رۆژانەی جەلال و سلێمان لە لام نە میوان، کە خانەخۆ بوون، نووسی. یادی ئەو شەو و ڕۆژانە بەخەیر.

پێشوازی

فەرەیدوون ئەرشەدی

تۆ هاتی، شەیدایی باران و
وەحشەتی سنوور و دواپڕمەی وڵاخی
قاچاخچیی نەترست بۆ هێنام .
لە غەمی پڕ تەمی ئێوارەی پیرمام دا
بە تاو و بە لەرزی ئەو ژوورەی
هەناسەی پڵینگی شیعرتی دەناسی دابەزیت .
من بە چی پێشوازی باڵندەی شەکەتی قەفەس بکەم؟
من بە چی مەچەکی بریندار
بە کەڵوەی کەلەبچە تیمار بکەم؟
ئەم جەستە لاوازە، لە نوێنی پەپوولەی کام شیعردا بنوێنم؟
ئەو بازە زامارە لە هۆبەی کام شەوما داڵدە دەم،
من کە خۆم وەحشەتی ناو بۆسەی سنوور و
بارانی هەڵاتن دەناسم!؟
کە هاتی، وەک دێڕی پڕ شکۆی شیعریکی یەزدانی، دابەزیت .
لە بەر پێی فانووسی مەستی دا
پەنجا ساڵ ئازاری نیشتمان
پەنجا ساڵ زریکەی شیعرێکی یاخی بوو هاتەلام،
بەرزایی شریخەی بڕنەوی بزمار ڕێژ
هاتە نێو ژوورەکەم،
دەروێشی خانەقای مەولانا هاتە نێو خەڵوەتی زیکرەکەم.
نەموێرا بپرسم کوا یەسنا، چۆلەکەی دڵەکەم!؟
نەموێرا بپرسم کوا ئاویەر، سەربەرزیی شارەکەم؟
چوونکە باش دەمزانی، کە هاتی نەتزانی " کاوە" چۆن دەگریا، یەسنا چۆن دەسووتا،
ئاویەر چۆن چۆنی بەرە خوا هەڵ دەکشا .
بە خێر بێی، رووناکی چاوانی چوارچرا،
حەژمەتی گڕکانی دەربەندی قاسملوو، هاواری تەنگانەی دمدم و
گفتوگۆی هێمنی سەرسەرا، بە خێر بێی !
ئەی زامی ناسۆری مەڵەکشان، گۆڕانی ئاشقانی قەتارچیان، کە هاتی
ئاویەر لە دەشتی کۆیەدا باڵای کرد،
چل چەمە لە پێکی شیعرم دا هەڵقوڵی .

ئەی بەفری یەکشەوەی هۆبەتوو،
شەپۆلی بێ نازی دەریاچەی ورمێ و
وەیلانتر لە قشڵاخ!
تۆ بۆنی یەکەمین بارانی زاگرۆس و
تۆ پەڵەی ئەم دلە کاولەی.
بە هەموو ئازار و ئەشکەنجەی زیندانی وشەوە
ڕەشماڵی ئەو خەمە دێرینەت، لە هۆبەی ئەم واژە کۆچەرە، هەڵبدە.
نازانم بەدەستی کام بێری شۆخ و شەنگ،
تینوێتیت بشکینم؟
ئەو زامە ناسۆرەی سەر سنگت
بە فێنکیی هەناسەی کام کیژی ڕەوەندان دەسرەوێ؟
شمشاڵی چ شوانێ دەتوانێ
مێگەلی وشەی تۆ ئارام بکات !؟

هەناسەت ئەی شیعری لاسار و ئەی ڕۆحی هەڵاتوو،
هەناسەت سەرسمی ئەسپە شێی مێژووە !
ئەی نۆتەی ناسازی موسیقای سەردەمی سەرشۆڕی،
بەهاژەی ئەو دەفە هەراوەی سینگی خۆت
زیکری ئەم دەروێشە گەرم بکە،
تاوێ لەم هەوارە پشوو بدە،میوانی ئەم ڕەوە بازە بە و
قومێک لە کانیاوی ئەم بنارە سەرسەوزە بنۆشە،
لەسایەی دارەبیی ئەم ڕووبارە شینەدا
سەرخەوێک بشکێنە !

کە هاتی، چەخماخەی هەڵدێر و سەرشۆڕیی سنوور و،
ڕەپ ڕەپەی مەیدانی ئازادی سانان دژ،
چوارچێوەی سینگتی دەپرواند،
یەسناکان، کاوەکان لە چاوتا دەگریان .

ئەی سنوور، چۆن وێرات جانتای ئەو کۆترە دابگری
وا لەگەڵ کازیوەی بەیاندا هاودەستە؟
چۆن وێرات ئەگریجەی گزنگی چاوی شیعر تێک بدەی؟
فانووسی خەڵوەکەی شالیار هەڵ دەکەم،
ئەم کۆختە تاریکە دەکەمە زیکرستان،
فەقیانەت لە چۆمی قشڵاخ دا هەڵکێشە و بیکە بە گوولە بەند،
جوانووی شیعرەکەت ئەی پڵینگی پاڵنگان
لەبەردەم کۆڵیتی غوربەتی شیعرم دا، دابەستە.
من وەکوو وشەیەک تەریک و
تۆش وەکوو قەڵەمێک لانەواز
داستانی شەوانی عاشقی دەکەینە چیرۆکێ،
وەحشەتی سنوور و دواپڕمەی وڵاخی قاچاخچی نەترس و سەربەرزی واژەمان
دەکەینە پێکێک و دەینۆشین !
ئەی وشەی یاخی و پەپوولەی ناو گڕی پیلانی ئەهریمەن
هاتنت جەنگەڵی باوشمی کردۆتە حەشارگەی یاخیان !
بەخێر بێی دارگوێزی چەم شار و
دارتایلەی مەزاری شەهیدان.
کە هاتی، شنە بای ئارێز و سێبەری رێواسی گاڕانت بۆ هێنام.

@meleksha
2.1K views05:18
باز کردن / نظر دهید
2022-06-29 23:14:41
وەک چوزەرە و چرۆ لەسەر لووتکەی خۆمدا دەڕوێمەوە...
1.9K views20:14
باز کردن / نظر دهید