Get Mystery Box with random crypto!

تۆم دەوێت بۆ پەنجا ساڵ شەست ساڵ حەفتا ساڵ تۆم دەوێت بۆ ماڵی تە | BᑌᑎE ᗰᑎ

تۆم دەوێت بۆ پەنجا ساڵ
شەست ساڵ
حەفتا ساڵ
تۆم دەوێت بۆ ماڵی تەنیاییم
تۆم دەوێت
بۆ تەنیایی
تۆم دەوێت
کاتێک باران دەبارێت
بۆ پیاسەکردنی دوو کەسی
بۆ دانیشتن لەسەر کورسی ناو پارکەکانی شار
بۆ ئەو پەنجەرە داخراوەی کاتێک سەرمایەکی زۆر هەڵیکردووە
تۆم دەوێت
بۆ شادییەکانی شەوی جەژن
بۆ دەست نیشانکردنی جوتێ ماسی سوور
تۆم دەوێت
بۆ بەیانی
بۆ نیوەڕۆ
بۆ شەو
بۆ هەموو تەمەن !
"نادر ئیبراهیمی