Get Mystery Box with random crypto!

#چیـرۆڪـی (#ئـامێزی_بێ_دایک_و_باوک) بـــەشــــی کـۆتـایی ( بب | نـوسـەرێـڪی بچـوڪ ⁦📚

#چیـرۆڪـی (#ئـامێزی_بێ_دایک_و_باوک)

بـــەشــــی کـۆتـایی ( ببورن بەخوا شەوێ دەمویست پۆستی بکەم بەڵام لەبیرم چوو)

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

لەژیانمدا هەرگیز ئەوەندە هەستم بەبێ دایک و باوکی نەکردووە و فرمسێک لەچاوەکانم نەدەوەستا ڕۆیشتمە شارۆچکەکە سەر گۆڕی دایک و باوکم زۆر گریام قسەم بۆیان دەکرد ئەگام لە هیچ شتێک نەمابوو زۆر دڵمشکابوو قسەکانی لەگوێما دەنگی ئەدایەوە پوورم چووبووە ماڵ کە نەگەڕابوومەوە نیگەرانن ببوو چەند تەلەفۆن و نامەی ناردبوو وەڵامم نەدابوو چوبوە ناو فیسبوکی من ڕەمزەکەی دەزانی چاتەکانی من و محمدی هەموو خوێندبووە زۆر بەو شتە تێک چووبوو وەیزانی کەلەگەڵ محمدم بۆیە نەگەڕابوومەوە بۆ ئەوەی قسەم لەگەڵ بکات چوبوە ئەو شوێنەی ئیشی لێ دەکەم پرسیاری منی کردبوو گوتیان ئافرەتێک هات زۆر قسەی پێگوت ئەویش ڕۆیشت پورم وەک شێتی لێهاتبوو زۆر دەترسا کەمن شتێکم بەسەرخۆم بهێنم پوورم تەلەفۆنی بۆ محمد کردبوو زۆر قسەی پێگوتبوو ئەگەر ئامێز یەک پەنجەی ئازاری پێگەیشتبێت لێت خۆشنابم محمدیش زۆر نیگەران بوو نەیزانی بوو دایکی هاتوەتە لای من قسەی پێم گوتوە چوبووە لای دایکی لەگەڵ دایکی کردبوویە شەر ئەویش زۆر تەلەفۆنی کردبوو بەڵام من ئاگاداری هیچ نەبووم مۆبایلەکەم قەپاتکردبوو محمد چوە لای پورم بزانێت چیم بەسەر هاتووە بەڵام هێشتا نەچوبومەوە پوورم زۆر گریا بوو محمد گوتی لەوانەیە چوبێتە لای دایک و باوکی پوورم تەلەفۆنی بۆ یەکێ لە هاوڕێ باوکم کردبوو ئەو گوتبووی کەلەوێم محمد و پوورم هاتن پوورم هات شەقێکی لێدام گووتی بۆ واتکرد بۆ نەهاتیە لای من هەموو تەمەنم لەپەروەردەکردن و گەرەکردنی تۆ دانا بوومە هەموو کەست بۆ بەوشێوەیە بێ ئەوەی هیچم پێ بڵی هاتیە ئێرە گوتم بمبوورە پورێ یەکمجارە بەو شێوەیە هەست بەبێ دایک و باوکی بکەم پوورم گووی ئاحر بۆ وام لێدەکەی ئامێز ئەگەر شتێکت بەسەرهاتبا چیم بکردبا متمد گووتی زۆر داوای لێبووردنم هەیە هەڵەکەی هی دایکی منە ئامێز بمبوورە تکایە ئیتر مەگری قسەم لەگەل محمد نەکرد ئەویش چاوەکانی پڕ گریان بوون بۆمن دەیزانی کە چەند دڵم شکاوە بەو قسانەی دایکی چوینە ماڵەوە پوورم لێم توڕەبوو قسەی لەگەڵم نەدەکرد ئۆتۆمبێلەکەشی لێوەرگرتمەوە گوتی لەمەبەدوا خۆم دەتبەمە هەر شوێنێ بتەوێ بێ پرسی منیش قسە لەگەڵ محمد ناکەی بۆی نیە بێتە لات گوتم باشە بەس بۆ ئەوی کەمێ ساردبێتەوە هەفتەیەک تێپەڕی لەگەڵ محمد قسەم نەکرد ئەویش هیچی نەدەگوت دەیزانی کە دڵم شکاوە لەگەڵ دایکی چوبونە لای پورم دایکی داوای لێبووردنی کرد لەپوورم وە محمد بە پوورمی گوتبوو کە ئەگەر ڕازی بێت پێکەوە هاوسەرگیری بکەین پورم گوتبوی ئەگەر بەبچوکترین ووشەش ئەو جارە کچی من ئازار بدەن زۆر خراپ دەبێت محمد گوتی بێخەمبە باوەڕت پێم هەبێ پوورێ ئیتر بۆ یەک دەقەش دڵتەنگ نابێت دایکی محمد هاتە لای منیش داوای لێبوورنی لێم کرد منیش لێخۆشبووم محمد زۆر دڵخۆش بوو بەوە ئاهانگی مارەکردنمان کرد دایکی شوێنێکی بۆ کردینەوە هەتا لەئیشیش پێکەوە بین لێک دوور نەبین وە دوای تەواوکردنی خوێندن ئاهەنگی گواستنەوە بکەین محمد گوتی دڵخۆشترین کەس منم لەگەڵ جوانترین و باشترین کەسی دونیام گووتم منیش هەروا زۆرم خۆشدەوێ باشترینی من محمدەکەم


کــۆمێنتێـک بەجێ بهێڵـە لەژێـر ئـەم پـۆستـە

تـا چـیرۆڪـێڪی تـر بـە خـوداتان ئـەسپێـرم

لەسناپیش لەگەلمان بن   ☟☟☟

https://www.snapchat.com/add/nusarm1?share_id=Vw3mnYLs1Mc&locale=en-US