Get Mystery Box with random crypto!

پەکەکە مامۆستا محمەد گرتکی ئازاد کرد پاشەوەی نزیک بە ساڵ و ن | نوسەر نیوز Nuser News ✪

پەکەکە مامۆستا محمەد گرتکی ئازاد کرد


پاشەوەی نزیک بە ساڵ و نیوێک پەکەکە مامۆستایەکی دەڤەری ڕاپەڕینی بەناوی محمەد عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، ناسراو بە مامۆستا محمەد گرتکی ڕفاند، ئەمڕۆ سێ شەمە (٠٤-٠١-٢٠٢٢) ناوبراوی ئازادی کرد.


ئەمە لەکاتێکدا محمەد گرتکی ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر تێوەگلان لەھیچ تاوانێکدا لەسەر نەبووە و بەشێوەیەکی نایاسایی دەست بەسەر کراوە.


محمەد گرتکی لە (١٥-١٠-٢٠٢٠) بەخۆی و ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەدەڤەری ڕاپەڕین لەلایەن پەکەکەوە ڕفاندرا.

ھاوکات لەگەڵ ئەوەشدا مانگی ڕابردوو گەنجێکی دیکە بەناوی توانا حاجی لە نزیک قەندیل پاش ساڵێک زیندانی کردن لەبەرامبەر پارە لەلایەن پەکەکەوە ئازادکرا.

#نوسەرنیوز
Telegram @NUSERnews