Get Mystery Box with random crypto!

چارەنووسی دوو گەنجی خوارووری کوردستان[ ئێران ] لەزیندانی یەکێت | نوسەر نیوز Nuser News ✪

چارەنووسی دوو گەنجی خوارووری کوردستان[ ئێران ] لەزیندانی یەکێتی.


ماوەی پێنج ساڵ و سێ مانگ و نۆزدە ڕۆژە، ھاوڵاتی [ بەھمەن حوسێنی ] لەزیندانی یەکێتی لەفەرماندەیی گشتی سلێمانی، بێ دادگایی کردن و فەرمانی دادوەر، لەسەر داوایی ئەژی ئەمین بەڕێوەبەری دوورخراوەی دەزگای زانیاری یەکێتی زیندانی کراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

ماوەی یەک ساڵ و یەک مانگ و پانزدە ڕۆژە، کادری سیاسی [ سمکۆ بنەفشی ]، کە کادری کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانە، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی بێ فەرمانی دادوەر و دادگایی کردن، لەسەر داوای کۆمەڵە زیندانی کراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.


دەزگای میدیای نوسەرنیوز "بەشی بەرگریکار لەمافی مرۆڤ"، داوایی یەک لایی کردنەوەی چارەنووسی ئەو دوو گەنجە لەیەکێتی دەکات.


#نوسەرنیوز
Telegram @NUSERnews