2021-05-17 00:27:02
کورە دانیشە ئەو خەڵکە بەگەمژە ئەزانی وا ھەر جارە و بەشێوازێک خۆڵ ئەکەیتە چاویان !؟
بابە تۆ ھەڵگری (جنسێ) ڕەگەزنامەی بەریتانیات، ھێز نییە زیانت پێ بگەیەنێت لەکوردستاندا، ئیتر ئەم نواندنەت لەچییە!؟
گریمان گرتیتان، بۆ حکومەتی بەریتانیا ئەوەستێ سەیر دەکات؟ ھەر تاوانێک بکەیت لەکوردستان لە بەریتانیا دادگایی دەکرێت، چونکە تۆ ھاوڵاتییەکی بەریتانیت، دواتر بۆ لەدادگا دەترسی!؟ خۆ پیاوت نەکوشتووە، گریمان بانگیان کردیت، دە بۆ ناڕۆیت ئەگەر شتێک لەخۆتا شک نابەی.
زۆر ناشیرینی ھەر نزیکی ھەڵبژاردن دەبێتەوە بەزمێک ئەنێیتەوە، تاوەکوم چوار گەمژە چەواشە بکەیت.
ھەر عەیبە تۆ باسی حکومەت و پارتی و یەکێتی بکەیت، ئەوەی ھەتە و نیتە ھی ئەوانە.
ئەوەی ھەتە بەرھەمی ئەو گەندەڵییە، کە لەکوردستاندا ھەیە و ھەزاری وەک تۆی کردە شت، ئێستاش ئەتەوێ ببیتە برابەشی یەکێتی و پارتی.
ئەو دەنگە دەنگ و جیقە جیقت بۆ ئەوەیە خۆت لەقەرزەکانت ڕزگار بکەی، ھەر جارە و دادگا بانگت دەکات، ھاوارت لێ ھەڵدەسێ و مەسەلەکە تێکەڵی سیاسەت دەکەیت، خۆ تۆ عومەر موختار نیت، ئەلیکس نافالینی نیت، ھیچ نیت، بازرگانێکی فێڵبازیت سود لەگەمژەیی خەڵک و توڕەیی خەڵک لەیەکێتی و پارتی و گۆڕان و ئەوانی دیکە دەبینیت، ئەگینا فڕت بە حیزبایەتی و سیاسەتەوە نییە.
بابە تۆ ھەر ئەوە نەبوویت ڤیدیۆی سێکسی ئەندامانی جوڵانەوەکەت بەنھێنی تۆمار دەکرد!؟
لام جوان نییە ھەندێک شت ھەیە لەسەرت بیڵێم.
#دەنگت _نەیەت.
زانکۆ بورھان
١٦-٠٥-٢٠٢١
Telegram @zankoburhan
Telegram @nuser_news
6.1K viewsedited 21:27