Get Mystery Box with random crypto!

تەمەن! کاتێک مناڵ بووم ژیری ملوانکەی خەمێک بوو بە چاوی ئەژن | پرسەو سەرەخۆشی شنۆ مجالس ترحیم اشنویه

تەمەن!

کاتێک مناڵ بووم
ژیری ملوانکەی خەمێک
بوو بە چاوی ئەژنۆی ئاسمانی ژیانێک
بارانی بەختی هەناسەو تامەزرۆیی
بوو بە چۆڕە شۆڕەی سەر کێڵگەی هیوایەک

بارتەقای قاقای شەوانی حەسانەوەی دایک دەستم میوانی مێڵاقەی میچی ژوورەکەم بوو
ئاخ کە گریان و بزەم چۆن دەکردە
میوانی عەرشی خودای تەنیاییم

چ! ئەستەم بوو بیستنی درۆی کرینێکی نادیار
کەچی شەمەندەفەری ژیان
بێ وەستان ڕێگای داهاتووی ئەفرۆشت

چ! خەمێکی سڕومات بوو ساڵانی تەمەن!
گەێشتم بە سی وهەشت کەچی
ماسی بن ئاوم بە ڕەنگی سوورئاڵی
هەواڵی ساڵیدا
پر بە قۆرقی دامڕکاوی ئۆقرە
وتی:
هۆی شەپۆڵی لەباوشدا مردوو
کوا ئامێری مۆسیقای حەزەکانت
هۆی وێنە بێخاڵەکەی ڕابردوو
کوا پێنووسی نەفاموو قاچ شکاوەکەی
شەوانی خەوتوو
هەستە!
چیتر با خەون و خەیاڵ
سێبەری تەمنت دانەگیرسێنێ
مەگری!
چیتر با فرمێسکی هەڵاڵە و هێرۆ
شەبەقی شەونم و یاس
زەوی دڵت داگیر نەکا
هەستە بە واژۆی تاپۆی ئازادی دڵت
ئەمجارەش وەک کاتی مناڵیت
خەمی تەمنت بۆ مێژوو بخوێنەوە

غەفوور بەهاری_شنۆ