چاپکراوی نوێ
کتێبی "کۆچ" چاپ و بڵاو کرایەوە
ناسنامەی کتێب: "کۆچ، کۆمەڵەشێعر بۆ سەر کێل و بەردی کۆچکردووان"، سەید #نووح_عینایەتی (نەبەز)، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "#گوتار"، چاپی یەکەم ساڵی ۱۴۰۰.
کتێبی "کۆچ" کۆمەڵەێک شێعر بۆ سەر کێل و بەردی مەزاری خۆشەویستان لە لایەن شاعیری مەهابادی، سەید #نووح_عینایەتی (نەبەز) چاپ و بڵاو کرایەوە. شێعرەکانی ئەم کتێبە کە پێک هاتوو لە پتر لە ۴۰۰ دوو بەیتییە، بۆ دایک و باوکان، جگەرگۆشەکانی لە دەستچوو، شەهیدانی وەتەن و... نووسراون کە هەر کەسێکی ئازیزێکی لە دەست داوە دەتوانێ بۆ مەبەستی خۆی شێعری لێ هەڵبژێرێ و لە سەر کێلی کۆچکردووانی بنووسێ. بۆ کڕینی کتێبی «کۆچ»، پێوەندی بگرن بە کتێبفرۆشی
١_ کتێبخانەی گزینگ: 04442230999
٢_ کتێبخانەی مێهرەگان: 04442240975
٣_ کتێبفرۆشی شەپۆل: 09143427019
کاناڵی دایک و بابی خۆشەوێست
@daykobab