Get Mystery Box with random crypto!

بۆ هاوکاری تازە کۆچکردوو کاک ئەنوەر مەعرووفی ... نیوەی شەو د | پرسەو سەرەخۆشی شنۆ مجالس ترحیم اشنویه


بۆ هاوکاری تازە کۆچکردوو
کاک ئەنوەر مەعرووفی ...


نیوەی شەو داهات
چاوەکانت قوورسایی سەر شانی خەو بوون
بزەی قاقات
تێکەڵاوی بەرە بانگی سپێدە
تێر بە قورۆچکی غەورگرتوو
شەپۆلێک چاوەڕوانی
لە دەشتی ئەم شارە ڕەشپۆشە
وەک بناری خۆشەویستی
دەستی تەنیاییت هەڵدەگووشێ
رێبوارێک دێتوو تێپەڕ دەبێ
ماچێکی سڕسڕ لە ئاڵای کۆچت
دەکا بە دیاری خەونێکی شڕ
تەرمە  غەریبەکەی ورمێ
هۆگری ڕێگایەو
شنۆ وەک دووایین ماڵ
بانگەوازی هەرچی حەز و خۆزگەیە

غەفوور بەهاری" کێلەشین"

@gh_bahari