Get Mystery Box with random crypto!

دڵترپەکانی بێدەنگی

لوگوی کانال تلگرام perejal — دڵترپەکانی بێدەنگی د
لوگوی کانال تلگرام perejal — دڵترپەکانی بێدەنگی
آدرس کانال: @perejal
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 163
توضیحات از کانال

شێعری نوێ و کلاسیکی سۆران حوسێنی- بانە
هاوڕێیەتی و بانگهێشتی دۆستانتان سەرفرازیمانی پێوەیە.

Ratings & Reviews

1.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

1


آخرین پیام ها

2022-07-30 06:20:49 خوایە با بیر و زەینی مە کۆ بێ
بۆ پێناسەی وا شایانی تۆ بێ
بۆ پەسنێ ئەوتۆی لە ئاستی ئێوە
گەش وەبێ هەتا هەناوی پێوە
بەشکوو بە شکۆی ئەو ناسینەوەت
بەم هزر و هەستە گەش بینینەوەت
خاترجەمی گوڵ بکا لە ژینا
با مرۆ بژی لە ناو ئەوینا
نیگای بگۆڕێ با لە بوون و ژین
داماڵێ ناخی لە تووڕەیی و قین
با میهرەبانی ببێتە یاسای
بەو هۆوە کە تۆی ناسیوە بە خوای
خودایە تیشکی ناسینی ئێوە
بچێتە ناخ و هەناوی کێوە
دەگرێ دەروونی بزە و بەزە و داد
دەبتە مرۆڤی سەربەست و ئازاد
بەختەوەر دەبێ و دەحاوێتەوە
هێور دەژیت و دەگەڕێتەوە
هەرتۆی خودایە بەرداد و گازەم
دوایین وتەی تا دوایین هەناسەم!
25 views03:20
باز کردن / نظر دهید
2022-07-26 08:30:20 عەیارە چەرخی گەردوون
ڕوونە و دەمێکی ناڕوون
دەمی لە سەر خولی گێژ
دەمی لە دەوری جێخوون

پارێزی پێ دەبەی تا
ئەو سڵ دەکا بە پەیتا
خۆ ون دەکا لە دەستت
خەریکە تێی بگەی تا

ئەوکاتە لێی ئەبی ورد
ئەزموونی لێ ئەکەی گرد
ئاوەز دەکا سەر و بن
تێکت دەدا بە دەسکرد

گەردوون بەفامە ژیرە
کردەی بە نەزم و بیرە
ڕێکە، ئەگەرچی ئاڵۆز
ئازادە، گەرچی گیرە

بە پێی پلانە ئیشی
بەجێ، وەزەند و نیشی
خۆشیی هەیە و نەخۆشی
بە پێی پلان ئەویشی

گەردوون ئەدا خول و تل
بۆ سووڕ و خول لە سەر پل
لە بازنەدایە هەرچی
تەنی بچووک و هی زل

ئەسازێ بۆ خەرابوون
ئەهێنێ بۆ لە نێوچوون
کە تێک ئەچێ هەمیسان
درووس ئەوێ لە گەردوون

فەوتانی هەرچی بووبێ
بە دەستی هەرچی چووبێ
یەکی تری لە جێ دێ
درەنگ بێ یاخۆ زوو بێ

جێگۆڕکە بۆتە یاسای
هی کۆنە چەشنی ئێستای
گەردوون و دۆخی گۆڕان
پلانە هی بەر و دوای

ناچێتە هەمبەری، ژیر
خۆ ڕێک ئەخا بە تەگبیر
هەرچەندی هاو لە دەستی
هەچەندی کەوتە بەر گیر
سۆران حوسێنی
79 views05:30
باز کردن / نظر دهید
2022-07-26 08:20:31 گەردوون کە سەری چووبێ لە بازنەو خولەوە
دەربەس چییە بە پیاوی کەرۆکە و گولەوە
پارێزی چما بۆ بەرێ یا بۆسە نشین
بیخاتە تل و سەرسمی بەر پاشقولەوە
سۆران حوسێنی
40 viewsedited  05:20
باز کردن / نظر دهید
2022-07-26 08:18:21 منیشت خۆزگە وەک ئاوێنە هەرگیز
نەدەکرا پێ ون و هەر ڕووبەڕوو باین
دەوەستاین دەمبەدەم یا ڕۆ دەنیشتین
بەڵام هەر چاوبەچاو و دووبەدوو باین
سۆران حوسێنی
40 views05:18
باز کردن / نظر دهید
2022-07-23 14:30:26
ئەم شێعرە ناتەواوەت لە ئێمە با لەلا بێ
ئاگات کەمێ لە ئێمە و دڵی هەلاهەلا بێ

«سۆران حوسەینی»

@sheroadab_bentolhoda
49 views11:30
باز کردن / نظر دهید
2022-07-22 10:09:32 ئەم شێعرە ناتەواوەت لە ئێمە با لەلا بێ
ئاگات کەمێ لە ئێمە و دڵی هەلاهەلا بێ
45 views07:09
باز کردن / نظر دهید
2022-07-10 17:30:20
82 views14:30
باز کردن / نظر دهید
2022-07-10 17:14:13
77 views14:14
باز کردن / نظر دهید
2022-07-08 09:23:00
83 views06:23
باز کردن / نظر دهید
2022-07-06 14:21:00 ئێستا ئەستێرێکی بەرهەڵدایە
من باوەڕم هێناوە
بە مردن
کە دوکەوێتە بەینمان
پێش ئەوەی کە تۆ خۆت ڕووت وەکەی لە ڕابردوو
ئێستا، دوا چۆڕی خۆی هەڵدەڕێژێتە دەشتی حەسرەت
داهاتوو بەفرێکە تۆ دەپێچێ لە خۆیەوەو
هیچی کەمتر نییە
لەو کفنەی کە من ون دەکا لە پێش چاوت
با دڕدۆنگی
شلتر و هەر شلتر وەکا هەنگاوت!

#سۆران_حوسێنی
77 views11:21
باز کردن / نظر دهید